بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ گومانی لە ڤینیسیۆس جونیۆر هەیە و یوڤێنتوس هێرشبەرێکی پرێمەرلیگ دەگوازێتەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ گرنگییەکی زۆر بە گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر دەدات، بەڵام ترسیان هەیە ڤینی بەکاریان بێنێت بۆ ئەوەی لەلایە ریال مەدرید ئۆفەریکی باشتری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش بکرێت – سکای سپۆرتس

چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی دانی وێڵبێک و جۆردان هێندەرسن دەدات و هەردوو یاریزانەکە ئامادەن پەیوەندی بە بلوز بکەن – فابریزۆ رۆمانۆ

لیدز یونایتد بۆ گواستنەوەی جەیمس ترافۆرد، گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی بە بڕی 40 ملیۆن پاوەند گەیشتە رێککەوتن – ئاتلێتیک

گفتوگۆی نێوان یوڤێنتوس و مانچێستەر یونایتد بۆ پەیوندیکردنی جۆشوا زیرکزی بە یوڤێ بەشێوەی خواستن پێشکەوتووە – سەن

پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی زیۆن سوزوکی، گۆڵپارێزی ژاپۆنی یانەی پارما، کێبڕکێی ئاستۆن ڤێلا و یوڤێنتوس دەکات – سکای ئیتاڵیا

کریستاڵ پاڵاس لەگەڵ رافایێل لی گوێن، بەرگریکاری فەرەنسی یانەی لیل، لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوت – لێکیپ

پاریس سانجێرمان پلانی بۆ گواستنەوەی رۆدری، ناوەڕاستکاری مانجێستەر سیتی نییە – سکای سپۆرتس

مانچێستەر سیتی هیوادارە رۆدری گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و لەم هاوینە یانەکە جێنەهێڵێت – گاردیان

ئیبراهیم ئێمبایێ، یاریزانی پاریس سانجێرمان پێشکەشی یانەکانی لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی کراوە و نایەوێت پەیوەندی بە ئاستۆن ڤێلا بکات – تیم تۆک

ریال مەدرید ئۆفەرێکی نوێی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر پێشکەشکرد – فلۆریان پلێتنبێرگ

سێڤییا ئامادەیە بە 17 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری روبن ڤارگاس ببێت، بڕایتن، نیوکاسڵ و ئاستۆن ڤێلا چاویان لەسەرییەتی – موندۆ دێپۆرتیڤۆ

سەندرلاند لەگەڵ دانی مێتالی، بەرگریکاری باڵی چەپی تۆڵوز لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوت و ئەو بەرگریکارە فەرەنسییە 21 ساڵانییە ئامادەیە پەیوەندی بە یانەکە بکات – RMC

ئیپسویچ تاون گرنگی بە گواستنەوەی ساسا لوکیچ، ناوەڕاستکاری فولهام دەدات – سکای سپۆرتس

هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و جۆن ستۆنز پەیوەندی بە ئینتەر میلان دەکات – دەیڤد ئۆرنشتاین

سپۆرتینگ ئامادە نییە بە کەمر لە 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری عوسمان دیۆماندێ، بەرگریکاری کۆتدیڤواری ببێت و  نۆتینگهام هەوڵی گواستنەوەی دەدات – ریکۆرد

بابەتی زیاتر

Back to top button