ئیتاڵیاگرنگترین

ئێستا؛ رووداوێکی گەورە شەقامی وەرزشی ئیتاڵیا دەهەژێنێت

Yariga App

یاریگا –

گرفت و ئارێشەکان بەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بەرنادات و ئەمشەویش رووداوێکی گەورە شەقامی وەرزشی ئەو وڵاتەی هەژاند.

دوای ئەوەی تەنها 16 رۆژبوو هەریەکە لە پاولۆ ماڵدینی وەک بەڕێوەبەری وەرزشی و لیوناردۆ وەک راوێژکار لە یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە دەستبەکاربوون بە هیوای هێنانەکایەی قۆناخێکی نوێ بەتایبەت کە هەڵبژاردەکە سێ مۆندیالی لەسەریەک نەیتوانی لە پاڵاوتنەکان سەربکەوێت، بڕیاری کۆتاییان بۆ راهێنەری نوێ ئاندرێ پیرلۆ بوو کە دەیانویست بیکەنە سەرەتایەک بۆ پرۆژە دوورخایەنەکەیان. بەڵام لەلایەن سەرۆکی یەکێتیەکەوە پیرلۆ رەتکرایەوە کە گوایە وەک باڵوێز بۆ کۆمپانیایەکی گرەوکردنی رووسی کاردەکات.

تەنانەت لە روونکردنەوەکەشیدا کە رایگەیاند شەوی رابردوو زانویەتی نابێتە راهێنەری هەڵبژاردەکە، پیرلۆ ئەو تۆمەتە سیاسیانەی بە ناراست خستەوە:

ته‌واو؛ خه‌ونی پێرلۆ بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كۆتایی هات

لەپای ئەو رووداوانە کە بە تەواوەتی پێچەوانەی هەڵبژاردنەکەی ماڵدینی و لیوناردۆ بوو، ئەو بەڕێوەبەر و راوێژکارە نوێیە بڕیاریان دا واز لە پۆستەکانیان بهێنن.

ئێستا پۆستەکە بە چۆڵی ماوەتەوە و دیار نییە کە جووڵەی نوێی یەکێتیەکە بە چ ئاڕاستەیەک دەبێت. بەتایبەت دوای ئەوەی لەگەڵ پێپ گواردیۆلاش نەگەیشتنە رێککەوتن کاتێک لە ماوەکانی رابردوودا خواستی جیددیان پیشان دا بۆ رهێنەرە ئیسپانیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button