بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پاڵەوانێکی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا ئۆفەر پێشکەشی جۆن ستۆنس دەکات

Yariga App

یاریگا –

جۆن ستۆن خواستی لە یانە گەورەکانی ئەوروپا پیشاندراوە و ئێستاش پاڵەوانێکی خولە بەهێزەکان هاتووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی بەرگریکارە بەئەزموونەکەوە.

دوای 10 ساڵ یاریکردن بۆ مانچێستەر سیتی، بەرگریکارە 32 ساڵیەکە هاوینی ئەم ساڵ وەک یاریزانی ئازاد ئەو یانەیەی بە کۆمەڵێک نازناوی مێژووییەوە جێهێشت کە 17 نازناو بووم، لەنێویاندا شەش جار پرێمەرلیگ و هەروەها جارێکیش وەک پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ.

ماوەیەکە ئەو بەرگریکارە بووەتە ئامانجی یوڤێتنوس، بەڵام خانمە پیرەکە رکابەرێکی بەهێزی بۆ دروستبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئینتەر میلان ئامادەیە ئۆفەرێکی دوو ساڵە پێشکەشی یاریزانە ئینگلیزیەکە بکات، لەو بارەیەشەوە گفتوگۆیەکان بەردەوامییان هەیە.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە لە رۆژانی رابردوودا یوڤێنتوس تا ئاستی قسەکردن لەگەڵ چواردەورەکەی ستۆنسدا هەوڵی خۆیان داوە. ئێستا بڕیار لای خودی ستۆنسە.

جیا لەو دوو یانە ناودارەیەی سێریائەی، هەمان سەرچاوە بەبێ ئەوەی ناوەکانیان ئاشکرابکات ئەوەی خستووەتەڕوو کە هەر لە پرێمەرلیگیشەوە خواست بۆ گواستنەوەی خراوەتەڕوو.

ئینتەر پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئیتاڵیە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا رەگەزی بەردەستی هەبێت بۆ کێبڕکێکردن لەسەر نازاناوەکان، بەتایبەت چامپیۆنزلیگ.

هەرچی یوڤێنتوسە، وەرزی رابردوو ئاستیان وەک پێویست نەبوو، بۆیە لە پلەی  شەشەم گیرسانەوە و وەرزی داهاتوو لە یۆرۆپالیگ یاریی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button