ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەربەست یان ئاسانکاری؛ گواستنەوەی دیۆماندێ بۆ ریال مەدرید کاریگەریی لەسەر پلانی گواستنەوەی بارسێلۆنا دروست دەکات

دیۆماندێ بۆ ریال مەدرید نزیکە لە تەواو بوون

Yariga App

یاریگا –

ئەگەرچی لایپیزیک دەیەوێت بەڵام فیسنیک ئاسڵانی هێشتا چاوەڕێی گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا دەکات.

فیسنیک ئاسڵانی یاریزانێکە داواکاریی زۆری لەسەرە، بەڵام هێشتا لەم هاوینەدا گواستنەوەکەی کۆتایی پێ نەهێناوە، چونکە بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرت، بەردەوامە لە چاوەڕوانیکردن بۆ ئەگەریی گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا. لایپیزیک هیوادارە مامەڵەی ئاسڵانی کۆتایی پێ بهێنێت، بەڵام هێرشبەرەکە داوای کاتی کردووە بە هیوای ئەوەی بارسێلۆنا پەیوەندیی پێوە بکات.

بریکاری ئاسڵانی پێشتر دانینابوو بەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ بارسێلۆنادا هەبووە لە کاتێکدا ئەوان بەدوای هێرشبەرێکی نوێی نووکدا دەگەڕێن تاوەکوو جێگەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بگرێتەوە. دەگوترێت بارسێلۆنا ماوەیەکە چاودێریی ئاسڵانی دەکات و سەرسام بوون بەوەی بینیویانە. هانزی فلیک سەرسامێکی گەورەی تواناکانی ئەوە، بە تایبەتی ئەوەی کە گۆڵکارێکی زۆر باشە بە هەردوو پێی.

ئاسڵانی دەکرێت پەیوەندی بە یانەکەوە بکات ئەگەر فێران تۆڕێس لەم هاوینەدا یانەکە جێبهێڵێت، بەڵام بارسێلۆنا دەتوانێت بجووڵێت بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە 24 ساڵەیە تەنانەت ئەگەر فێرانیش بمێنێتەوە.

بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئاسڵانی تەنیا 29 ملیۆن یۆرۆیە، کە دەیکاتە دەرکەوتەیەکی باش لە بازاڕدا، لە کاتێکدا گومان هەیە لەسەر ئەوەی ئایا بارسێلۆنا دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ ئامانجی سەرەکیی خۆی کە خولیان ئالڤارێزە لەم هاوینەدا واژۆ بکات.

خولیان ئالڤارێز، یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید

رۆیشتنی یان دیۆماندێی هێرشبەری لایپیزیک بۆ ریال مەدرید کە نزیکە لە تەواو بوون نزیکە، دەکرێت ببێتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ئاسڵانی، یاخود دەکرێت بەتەواوی پێچەوانە بێت، بەهۆی ئەوەی پاریس سانجێرمان یەکێک بوو لە رکابەرەکانی گواستنەوەی دیۆماندێ، کە لە هەمان کاتدا گرنگییەکی زۆر بە گواستنەوەی فێران تۆرێسیش دەدات.

بەهۆی ئەوەی لایپیزیک گفتوگۆی پێشکەوتووی بۆ گواستنەوەی ئاسڵانی هەیە و دیۆماندێیان لەدەستداوە، دەکرێت یانەکە فشار لە ئاسڵانی بکات بۆ ئەوەی بەخێڕایی بڕیار بدات و چیتر چاوەڕێی بارسێلۆنا نەکات.

لە هەمان کاتدا، دەکرێت پاریس سانجێران بەهۆی لەدەستدانی دیۆماندێ سەرنجی تەواو بخاتە سەر گواستنەوەی فێران و بەخێرایی گواستنەوەی ئەستێرەی یاریی کۆتایی مۆندیال تەواو بکات، ئەمەش دەبێت هۆکارێک بۆ بارسێلۆنا تاوەکوو لە کۆتاییدا هەوڵی گواستنەوەی ئاسڵانی بدات و خەونی یاریزانەکەی هۆفنهایم بهێنێتەدی.

فیسینک ئاسڵانی

 

بابەتی زیاتر

Back to top button