ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گواستنەوە گەورەکە نزیکە؛ ریال مەدرید یەکەم جووڵە بۆ گواستنەوەی رۆدری پێشکەش دەکات

ریال مەدرید ئۆفەری فەرمی دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید هەنگاوە فەرمییەکانی بۆ گواستنەوەی رۆدری، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانیا و مانچێستەر سیتی دەستپێکردووە و ئامادەیە بە یەکەم ئۆفەری فەرمی لە دەرگای یانە ئینگلیزییەکە بدات.

نیکۆلۆ شێرا، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕیی ریال مەدرید ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ ئەوەی یەکەم دەستەوارەی فەرمی کە بڕەکەی لە نێوان 50 بۆ 60 ملیۆن دەبێت، بخاتە بەردەم بەرپرسانی مانچێستەر سیتی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، یانەی شاهانە وەکوو هەوڵێکی راستەوخۆ بۆ تاقیکردنەوەی ئامادەیی یانە ئینگلیزییەکە سەبارەت بە دەستبەرداربوون لەو یاریزانە گرنگەیان ئۆفەرێک بەو بڕە پارەیە دەنێرێت.

 لە لایەکی دیکەوە، دۆخەکە بەتەواوی لە بەرژەوەندیی لۆس بلانکۆس دەشکێتەوە؛ رۆدری ئۆفەرێکی فەرمیی یانەی مانچێستەر سیتی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە، هۆکاری سەرەکیی ئەم رەتکردنەوەیەش تەنیا یەک شتە؛ ئەویش ئارەزووی سەرسەختی یاریزانەکەیە بۆ جێهێشتنی ئینگلتەرا و پەیوەندیکردن بە ریال مەدریدەوە.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئەوەشی پشتڕاست کردووەتەوە، کە کارگێڕیی ریال مەدرید کارەکانی ئاسان کردووە، چونکە پێشوەختە لەگەڵ رۆدری لەسەر سەرجەم مەرجە کەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

بڕیارە گرێبەستەکەی نێوانیان تاوەکوو ساڵی 2030 درێژەی هەبێت و ئێستا تەنیا ئەوە ماوە هەردوو یانە لەسەر نرخی کۆتایی گواستنەوەکە رێکبکەون بۆ ئەوەی گرێبەستەکە بە فەرمی رابگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button