ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ته‌واو؛ خه‌ونی پێرلۆ بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كۆتایی هات

پێرلۆ به‌ توندی وه‌ڵامی ره‌خنه‌گران ده‌داته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

ئەندریا پێرلۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵیا، دوای چەندین رۆژ لە مشتومڕ و دەنگۆ سەبارەت بە ئەگەری دەستنیشانکردنی وەک راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ، بێدەنگییەکەی شکاند و روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

دوای ئەوەی ناوی وەک بەربژێرێکی سەرەکی بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا هات، پێرلۆ رووبەڕووی شەپۆلێکی رەخنە بووەوە، ئەمەش وای لێکرد بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاو بکاتەوە.

هۆکاری مشتومڕەکان چییە؟

دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی دەستنیشانکردنی پێرلۆ  بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا رووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی توند بووەوە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناوبراو وەک باڵیۆزی جیهانی بۆ کۆمپانیایەکی گرەوکردنی رووسی کار دەکات، ئەم بابەتە لە ناوخۆی ئیتاڵیا هەرایەکی گەورەی نایەوە و تەنانەت هەڕەشەی یاساییش کرا ئەگەر ئەو پۆستەی پێ بسپێردرێت.

دوای ئه‌م فشاره‌ زۆرانه‌ی له‌سه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا كرا،  خه‌ونی راهێنه‌رایه‌تیكردنی پێرلۆ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا كۆتایی هات.

پەیامەکەی پێرلۆ:

ئەفسانەکەی هێڵی ناوەند لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی:

“لە چەند رۆژی رابردوودا، بە تاڵییەکی زۆرەوە بەدواداچوونم بۆ ئەو مشتومڕانە کرد کە لە دەوری ناوی من و ئەگەری وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دروست بوون. لەبەر ڕێزم بۆ دامەزراوەکان، یەکێتیی تۆپی پێ و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان، تاوه‌كو ئێستا بێدەنگیم هەڵبژاردبوو، بەڵام هەست دەکەم ئەرکی سەرشانمە هەندێک لایەن ڕوون بکەمەوە.”

پێرلۆ لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت:

“لە تەواوی کاروانی وەرزشیمدا وەک یاریزان و راهێنەر، هەمیشە پابەندی یاساکانی ئەو وڵاتانە بووم کە لێیان کارم کردووە و ئەو گرێبەستانەی واژووم کردوون. پێدانی رەهەندی سیاسی بەم هاوکارییە بازرگانییانە، بەواتای خستنەپاڵی کۆمەڵێک بیروباوەڕە بۆ من کە هەرگیز دەرم نەبڕیون و بڕوام پێیان نییە.”من ئه‌م شه‌و زانیومه‌ نابمه‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا.

سوپاسگوزاری بۆ ماڵدینی و لیۆناردۆ:

پێرلۆ سوپاسی هەریەکە لە پاولۆ ماڵدینی و لیۆناردۆی کرد بۆ ئەو متمانەیەی پێیان بەخشیوە و گوتی:

“دەزانم ئەوان خاوەن ئەزموون و لێهاتوویی و خۆشەویستییەکی بێ کۆتایین بۆ تۆپی پێی ئیتاڵیا.”


لە کۆتاییدا پێرلۆ گوتی:

“بەداخەوەم کە بڕیارێکی وەرزشی کۆمەڵێک مەبەست و ئامانجی خراوەتە پاڵ کە بۆ من نین، خۆشەویستی من بۆ ئیتاڵیا بەند نییە بە هیچ پلە و پۆستێکەوە، ئەوە بەشێکە لە مێژوو و ناسنامەی من و هەمیشە بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.”

بابەتی زیاتر

Back to top button