ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کاریۆس پەیام بۆ کڵۆپ دەنێرێت؛ دەیەوێت خۆی بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاوە ببینێت

"دۆخم بە هیچ شێوەیەک خراپ نییە"

Yariga App

یاریگا –

گۆڵپارێزەکە کلیلێکی سەرەکی بووە لە سەرکەوتنی شاڵکە بۆ بۆندسلیگا، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە خۆی لە بەرگی هەڵبژاردەی نیشتمانیدا دەبینێتەوە.

تۆپی پێ پێت دەبەخشێت و لێشت وەردەگرێتەوە، لۆریس کاریۆس لە 26ـی ئایاری 2018 یەکێک لە خراپترین شەوەکانی ژیانی بەڕێکرد. کاروانی وەرزشیی ئەو بۆ هەمیشە گۆڕا لەو یارییە کۆتایییەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدریدی زێنەدین زیدان. دوو هەڵەی خراپ بوونە هۆی دۆڕاندنی لیڤەرپوول لە کیێڤ. لەو کاتەوە، گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بەنێو ئازارێکی راستەقینەدا تێپەڕیوە و تەواوی پێگەی خۆی وەکوو گۆڵپارێزێکی ئاستبەرز لەدەستدا. دوای چەند مانگێک کارکردن بۆ دەرچوون لە چاڵێکی قووڵ، کاریۆس جارێکی دیکە هەستاوەتەوە تاوەکوو لە تۆپی پێی ئاستبەرزدا بەردەوام بێت. ئێستا دەیەوێت ببێتەوە بەو یاریزانەی کە پێشتر لەژێر دەستی یۆرگن کلۆپدا بوو.

کاریۆس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی WAZـی ئەڵمانی بە روونی نییەتەکانی ئاشکرا دەکات و دەڵێت:

نازانم ئەو (کلۆپ) چ پلانێکی هەیە، بەڵام ئێستا لە شاڵکە یاری دەکەم و دۆخم بە هیچ شێوەیەک خراپ نییە. ئەگەر ئاستێکی زۆر بەرز پێشکەش بکەم، دەکرێت ببمە بەربژێر.

وەرزی یاریزانە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانەکە زۆر ئەرێنی بووە. ئەو لە کانوونی دووەمی 2025 وەکوو یاریزانێکی ئازاد گرێبەستی واژۆکرد و لەو کاتەوە بووەتە گۆڵپارێزی سەرەکی. دوای سەرکەوتنی شاڵکە بۆ بۆندسلیگا، یانەکە گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2028 نوێ کردەوە.

لۆریس کاریوس، گۆڵپارێزی شاڵکە

بە هاتنی یۆرگن کلۆپ بۆ سەر کورسیی راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ئاسۆیەکی نوێ کراوەتەوە. پاڵەوانی چوار جامی جیهانی پێویستی بە شۆڕشێکی تەواوەتی هەیە، گۆڕانکارییەکی گشتگیر کە رێگەی پێ بدات جارێکی دیکە ببێتەوە بە ترسناکترین هەڵبژاردەی سەر گۆی زەوی. کڵۆپ لە یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانییدا گوتی: “من هەرگیز راهێنەرێک نەبووم کە تەنیا بێم یاریزانەکان هیلاک بکەم و بگەڕێمەوە ماڵەوە”.

ئەگەریی کۆتاییهاتنی کاروانی وەرزشیی مانوێل نۆیەر و دابەزینی ئاستی تێر شتێگن دەکرێت رێگەی بەیەکگەیشتنی ئەم دوو کەسایەتییە سەرەکییە ئاسانتر بکات.

مانوێل نۆیەر

پەیوەندییەکان گرنگن و کڵۆپ و کاریۆس بە باشی یەکتر دەناسن. لە ساڵی 2016، کاتێک هێشتا لە ئانفێڵد رۆد راهێنەرایەتیی دەکرد، کڵۆپ خۆی بوو کە فشاری کرد بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزەکەی ماینز. لەگەڵ تێپەڕبوونی وەرزەکاندا، ئەو بووە پارێزەری باوەڕپێکراوی پرۆژەکە. پەیوەندییە پیشەیییەکە دوای یاریی کۆتاییی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریال مەدرید تێکچوو، بەڵام پەیوەندییان تاوەکوو ئەمڕۆش بەردەوام بووە.

ئاسۆیەکی نوێ دەکرێتەوە کە تێیدا کاریۆس دەتوانێت جارێکی دیکە ببێتەوە بە گۆڵپارێزی هەڵبژێردراوی کڵۆپ بۆ ئەڵمانیای نوێ. لیستی داهاتووی هەڵبژاردەکە لە پشووی نێودەوڵەتیدا وەکوو بەیەکگەیشتنەوەیەک دەبێت. چونکە تۆپی پێ هێشتا قەرزداری لۆریس کاریۆسە، رەنگە ئەوەی پێشتریش لێی سەندبووەوە، بۆی بگەڕێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button