هەڵوێستی بارسێلۆنا لەبارەی قرشەکە روونە؛ ئەگەر دەیەوێت بڕوات، دەبێت خۆی داوای بکات
هیچ هەواڵێکی فەرمی فێران تۆرێس نییە

یاریگا –
بارسێلۆنا پشتی بە هێرشبەرەکەی ڤالێنسیا بەستووە، دەیەوێت لە ئەیلوولدا گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و هیچ زانیارییەکی دیکەی لە هیچ لایەنێکەوە پێ نەگەیشتووە سەبارەت بە ئەگەریی رۆیشتنی یاریزانەکە.
ئەمڕۆ یەک هەفتە بەسەر باشترین رۆژی کاروانی وەرزشیی فێران تورێسدا تێدەپەڕێت، یاریزانێک کە بە شێوەیەکی بەهێز لەلایەن پاریس سانجێرمانی لویس ئێنریکێوە گرنگی پێ دەدرێت. بەڵام بەگوێرەی رۆنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، لەنێو بارسێلۆنا هەواڵێکی فەرمی نییە، نە لەلایەن یاریزانەکەوە یان نوێنەرەکانی و نە لەلایەن پاڵەوانی ئێستای ئەورووپاوە.
ئەو یاریزانە 26 ساڵانەی کە گۆڵی دووەم نازناوی جامی جیهانیی بۆ ئیسپانیا کرد، هێشتا لە پشوودایە و چاوەڕوان ناکرێت تاوەکوو 10ـی ئاب بگەڕێتەوە بۆ سیوتات ئیسپۆرتیڤا، دوای سێ هەفتە لە پشوو. بلاوگرانا پێی وایە ئەگەر فێران، کە گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2027 بەردەوامە، بیر لە رۆیشتن لەم هاوینەدا دەکاتەوە، ئەوا خۆی دەبێت قسە بکات و پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.

بارسێلۆنا هێشتا وەکوو سەرمایەیەکی گرنگ سەیری دەکات و دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، سەرەڕای هەشت ملیۆن یۆرۆ کە دەبێت بدرێتە مانچێستەر سیتی، وەکوو ئەوەی لە گواستنەوەی کانوونی دووەمی 2022 لەسەری رێککەوتبوون. پلانی یانەکە ئەوەیە لە ئەیلوولدا ئەو کارە بکات، دوای ئەوەی دەرگەی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە دادەخرێت، بەهۆی هۆکارەکانی یاسای یاریی خاوێنی داراییەوە.
فێران تورێس 65 گۆڵی لە 207 یارییدا بۆ بارسێلۆنا کردووە. وەرزی پێشوو باشترینی بوو وەکوو یاریزانێکی بلاوگرانا، بە 21 گۆڵ لە 49 یاریدا، کە لە 19 گۆڵەکەی 45 یاریی وەرزی پێشووتر تێپەڕی کرد، کاتێک رۆڵێکی سەرەکی لە چەندین یاریدا گێڕا وەکوو یاریی کۆتاییی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرید (3–2)، کە یارییەکەی درێژکردەوە بۆ گێمی زیادکراو پێش ئەوەی گۆڵی بردنەوەی ژوول کوندێ رێگە لە لێدانی یەکلاکەرەوە بگرێت.



