دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ بە گرێبەستێکی گەورە ریکۆرد دەشکێنێت و مۆرینیۆ هۆشداری بە ریال مەدرید دەدات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ بە ریال مەدریدی راگەیاندووە دەستبەرداری ڤینیسیۆس جونیۆر نەبن و پارێزگاری لە هەموو یاریزانە گەورەکان بکەن – تێلێگراف
ئارسیناڵ دەیەوێت ریکۆردی مێرکاتۆی پرێمەرلیگ بشکێنێت و بە گرێبەستێکی گەورە خولیان ئالڤارێز بگوازێتەوە – تیم تۆک
ئینتەر میلان گرنگی بە گواستنەوەی کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری تۆتنهام دەدات – سکای سپۆرتس
ریال مەدرید ئۆفەرێکی دیکە بۆ گواستنەوەی یان دیۆماندێ، هێرشبەری لایپزیگ پێشکەش دەکات – سکای سپۆرتس
جووڵەکانی مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی مانو کۆنێ، ناوەڕاستکاری فەرەنسی زۆر هێواشن، ئەوەش رۆمای بێزار کردووە – کۆرێری دێلۆ سپۆرت
یوڤێنتوس هەوڵی گواستنەوەی بڕونۆ فێرناندێش، ناوەڕاستکاری مانچێستەر یونایتد دەدات و گفتوگۆی لەگەڵ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە کردووە – کاوت ئۆفساید
چێڵسی سێیەم ئۆفەری کۆمۆی بۆ گواستنەوەی ترێڤۆ چالۆبا رەتکردەوە – تیم تۆک
ناپۆلی گرنگی بە گواستنەوەی بێنۆیت بادیاشیل، بەرگریکاری پێشووی چێڵسی دەدات – سەن
یولیان براند خۆی پێشکەشی لیدز یونایتد و ئەیاکس کردووە، ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە لەم هاوینە وەکوو یاریزانێکی ئازاد بۆڕووسیا دۆرتموندی جێهێشت – سکای سپۆرتس
نۆتینگهام فۆڕێست ئۆفەرێکی بە بەهای 17.5 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی جیڤایرۆ رەید، بەرگریکاری فاینۆرد پێشکەش کردووە – مەیڵ
وێستهام یونایتد ئۆفەرێکی برێنتفۆردی بۆ گواستنەوەی مالیک دیۆف رەتکردووەتەوە و ئامادە نییە ئەو یاریزانە بفرۆشێت – تۆک سپۆرت



