ئیتاڵیاگرنگترین

تەواو؛ ئیتاڵیا راهێنەری نوێی دەستنیشانكرد

Yariga App

یاریگا –

یەكێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكەی بۆ چوار ساڵی داهاتوو دەستنیشانكرد.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوای ئەوەی نەیتوانی بگاتە مۆندیالی 2026 جینارۆ گاتوسۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكە دوورخستەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی ماتیۆ مۆریتۆ، ئاندریا پێرلۆ تەنیا یەک هەنگاو لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوورە.

هەروەها فابریزیۆ رۆمانۆش دووپاتیكردووەتەوە، یەكێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەیان بۆ چوار ساڵی داهاتوو پەیوەندیان بە ئاندرێ پێرلۆ كرد.

پێرلۆ پاڵێوراوی سەرەكی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەكەیە.

پێپ گواردیۆلا و كارلۆ ئانچێلۆتی داواكەی یەكێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیایان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی رەتكردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button