
یاریگا –
فرێنکی دی یۆنگ تووشی پێکان لە بەستەری ئەژنۆی بووە و ماوەیەکی درێژ دوور دەکەوێتەوە.
یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند:
پشکنینە پزیشکییەکانی کە بۆ فرێنکی دی یۆنگ ئەنجام دراون راستیان کردەوە کە یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تیمی یەکەمی بارسێلۆنا تووشی پچڕانی بەستەری ناوەوەی ئەژنۆی راستی بووە. رێککەوتن کراوە لەسەر ئەوەی یاریزانەکە بەردەوام بێت لەسەر چارەسەری خۆپارێزانە (بێ نەشتەرگەری) لەژێر چاودێریی دەستەی پزیشکیی یانەکەدا و پڕۆسەی چاکبوونەوەی لە هەفتەکانی داهاتوودا بە وردی چاودێری دەکرێت. هێشتا هیچ خشتەیەکی کاتی بۆ گەڕانەوەی دیاری نەکراوە، چونکە بەگوێرەی بەرەوپێشچوونی پێکانەکەی لە کاتی چاکبوونەوەدا یەکلا دەبێتەوە.
COMUNICADO MÉDICO
Las pruebas realizadas al jugador del primer equipo Frenkie de Jong han determinado que sufre una rotura del ligamento lateral interno de la rodilla derecha. Se ha acordado que el jugador continúe bajo tratamiento y seguimiento médico, pendiente de su evolución… pic.twitter.com/4b7aBvyK5Q
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) July 23, 2026
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی ناودار، خاڤی میگێل، ئەستێرە هۆڵەندییەکە بۆ ماوەی 5-6 مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و تاوەکوو ساڵی ناوێ ناگەڕێتەوە.



