جیهانگرنگترین

لە زاری تۆماس مولەر خۆیەوە؛ چۆن لەسەر داوای مێسی کارتێکی زەرد ئەو یاریزانە ئەڵمانیەی لە یارییەکی هەستیاری هەڵبژاردەکەی بێبەش کردووە؟

مولەر لەکاتێکی ئێجگار هەستیاردا بۆمبێک دەتەقێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

هێشتا مشتومڕەکانی مۆندیالی 2026 نەڕوینەتەوە و کە رووداوەکانی نێو ئەو پاڵەوانێتیە کاردانەوەی ئێجگار گەورەی جیهانییان لێکەوتەوە، بەتایبەت تۆمەتبارکردنی جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی فیفا بە لایەنگیریکردن و کاریگەربوونی بە بڕیاری سیاسییەکان. بەتایبەتتر دوای سڕینەوەی کارتە سوورەکەی سەر فۆلارین باڵۆگەنی ئەمریکی و هەروەها چاوپۆشیکردن لە ئەرجەنتینیەکان و لیۆنێل مێسی لە فاوڵ توندەکانیان کە زۆرێک لە ئەنجامەکان لە بەرژەوەندی تانگۆ یەکلایی دەبوونەوە.

مۆندیالەکە شەقامی وەرزشی بەسەر دووبەرەدا دابەشکردبوو، بەجۆرێک بەرەیەک پێیوابوو جامەکە لە بەرژەوەندی مێسی و هاوتیمەکانی بەڕێوەدەچێت، بەتایبەت دوای بردنەوەکەیان لە میسڕ و هاتنەدەنگی میسڕیکان، لەکاتێکدا بەرەکەیتر ئەوانەیان وەک قسەیەکی بێ بنەما دەبینی لەبەرامبەر هێزی ئەرجەنتینی هەڵگری نازناوی 2022.

تۆماس مولەر، کە روخسارێکی دیاری دوو دەیەی رابردووی ئەڵمانیا و تۆپی پێی ئەوروپایە و زۆرجار بە قسە و هەڵوێستە راشکاوەکانی دەناسرێتەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا کە سۆشیاڵ مێدیای تەنیوە، باس لە رووداوێکی مۆندیالی 2010 دەکات کە چۆن لەسەر داواکاریی مێسی، کارتێکی زەری پێدراوە بۆ فاوڵێکی ئاسایی و دواتر ئەو کارتە بووەتەهۆی سڕکردنی ئەفسانە ئەڵمانیەکە لە یاریی دواتری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ئیسپانیا لە پێش کۆتایی جامەکە.

مولەر دەڵێت

لە یارییەکەدا (چارەکی کۆتایی) ئێمە بە پێش ئەرجەنتین کەوتبووین. لیۆ مێسی لە نزیکم بوو، تۆپەکە هەڵبەزیەوە و بەر دەستم کەوت لەکاتێکدا دەستم لە دۆخێکی ئاساییدا بوو، کەچی ناوبژیوان کارتێکی زەردی پێدام لەبەرئەوەی مێسی لە تەنیشتم بوو.

لە گرتەکەدا دەردەکەوێت کە مێسی داوای فاوڵ دەکات. لەو یارییەی کە تێیدا مانشافت 4-0 لە ئەرجەنتینیان بردەوە.

بەڵام چونکە مولەر لە قۆناخەکانی پێشتر کارتی زەردی پێدرابوو، کارتە زەردەکەی بەرامبەر ئەرجەنتین بووە هۆی ئەوەی نەتوانێت لە چوارگۆشەی زێرین بەرامبەر ئیسپانیا یاریی بکات کاتێک ماتادۆرەکان بە گۆڵێکی بێ وەڵامی کاریس پیۆڵ بردنەوەیان تۆمارکرد و سەرکەوتن بۆ فیناڵ، لە کۆتاییشدا بوونە پاڵەوان.

دیمەنی فاوڵەکە و کارتە زەردەکەی مولەر:

بابەتی زیاتر

Back to top button