بازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا لەسەر گواستنەوەی لاوێکی بەهرەمەند گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەردەوامە لە چالاکی گواستنەوەکانی هاوینە و ئەم جارە لاوێکی بەهرەمەند پەلکێشی کامپ نۆو دەکات.

دوای بووژانەوەی دۆخی ماددی بارسێلۆنا کە لە چەند ساڵی رابردوودا پێوەی گرفتاربوون بەهۆی نایەکسانی لە خەرجی و داهاتدا، یانە کەتەلۆنیەکە وەرزی رابردوو بە گەڕانەوە بۆ یارگاکەی خۆی و بردنەوەی نازناو، توانی بڕە پارەی پێویستی دەستبکەوێت بۆ چالاکیەکانی گواستنەوە لەم هاوینە. تا ئێستا ئانتۆنی گۆردنی بەفەرمی لە نیوکاسڵەوە گواستووەتەوە و راگەیاندنی کەریم ئادیمێ بورسیا دۆرتموندیش لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، بارسا لەگەڵ کڵەب بروج گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ  گواستنەوەی جێسی بیسیو لەو یانەیە.

جێسی تازە تەمەنی 18 ساڵە و لە باڵی چەپ یاریی دەکات. رێککەوتنی نێوان بارسا و کلەب بروج ئێستا لە قۆناخی ئاڵوگۆڕی پەڕاوە فەرمیەکاندایە بۆ گواستنەوەی لاوەی بەلجیکیەکە.

سەربارەت بە تێچووی گرێبەستەکە، رۆمانۆ ئاشکرایکردووە بەهاکەی 8.5 ملیۆن یۆرۆی جێگیرە، لەگەڵ رێژەی 20٪ی نرخی فرۆشی داهاتووی جێسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button