
یاریگا –
یانەی هەولێر سکاڵای لەسەر کۆمەیل سەعدی، گۆڵپارێزی پێشووی یانەکە تۆمارکردووە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردووەتەوە، داوا لە نوێنەرانی یانەی هەولێر دەکات پێنجشەممە 23ـی تەمموزی 2026 لە بارەگای فیدراسیۆنەکە ئامادەبێت، بۆ گوێگرتن لەو سکاڵایەی یانەکە لەسەر کۆمەیل سەعدی تۆماریکردووە.
هەولێر بۆ سکاڵای تۆمارکردووە؟
تۆڕی وەرزشیی یاریگا زانیوویەتی، یانەی هەولێر بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی راگەیاندووە، کومەیل سەعدی، پێش تەواوبوونی گرێبەستەکەی و دوای یاریی نێوان هەولێر و شوڕتە لە یارییەکانی گەڕی 36ـی وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لەگەڵ یانەی دهۆک رێککەوتووە، ئەوەش پێچەوانەی یاساکانە و دەبوو تاوەکوو کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیچ یانەیەکی دیکە رێکنەکەوێت.
کومەیل سەعدی، لەم هاوینە یانەی هەولێری جێهێشت و پەیوەندی بە یانەی دهۆک کرد، بڕیارە پێنجشەممە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیار لەسەر ئەو گرێبەستە بدات و دۆسیەکە یەکلایی بکاتەوە.



