گرنگترینمۆندیالی 2026

دوای یاریی کۆتایی؛ مێسی لە ژووری خۆگۆڕین وازهێنانی خۆی راگەیاندووە

مێسی کۆتایی کاروانی لەگەڵ ئەرجەنتین بە هاوتیمەکانی راگەیاندووە

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتین، لەدوای شکستیان لە یاریی کۆتایی مۆندیال 2026 بەرامبەر بە ئیسپانیا، بڕیاری داوە بەیەکجارەکی واز لە یاریی نێودەوڵەتی بهێنێت.

هێرنان کاستێلۆ، رۆژنامەنووسی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە، مێسی لە ژووری خۆگۆڕین وتارێکی کاریگەر و هەستبزوێنی بۆ یاریزانەکان داوە و پێی راگەیاندوون ئەمە دوایین یاریی ئەو بوو بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین.

بەگوێرەی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، لە نێو ئەو ژوورەدا، کە هێشتا یاریزانەکان کاریگەریی شکستەکەیان لەسەر بوو و خەمباری کردبوون، مێسی وەستا، ئەم جارەیان قسەکانی نە شیکردنەوەی تەکتیكی بوون و نە هاندانی سەرکەوتن، بەڵکوو وتارێکی پڕ هەستبزوێن بوو؛ “ئەمە دوا یاریی من بوو بە درێسی ئەرجەنتینەوە، گەشتەکەی من لێرەدا کۆتاییهات.”

کاتێک یاریزانەکان بڕیاری وازهێنانی مێسییان بیست، هێندەی دیکە خەمبار بوون و لە شکستەکەیان زیاتر دڵگرانی کردوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button