جیهانگرنگترینمۆندیالی 2026

دوای کرانەدەرەوەی لە مۆندیال؛ ڤینیسیۆس جونیۆر نەشتەرگەریی جوانکاری دەکات

شێوە نوێیەکەی ئەستێرە بەرازیلییەکە کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیۆس جۆنیۆر کەمێک دوای کرانەدەرەوەی بەرازیل لە مۆندیال، نەشتەرگەریی جوانکاریی بۆ چەناگەی کردووە.

نەشتەرگەریی رێکخستن و هاوسەنگکردنی چەناگەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر، ئەستێرە و هێرشبەری هەڵبژاردەی بەرازیل، بووەتە بابەتێکی گەرمی باس لە نێو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.

شێوازی نوێی رووخساری ئەستێرەکەی ریال مەدرید، بەکارهێنەرانی ئینتەرنێتی بەسەر چەند بەرەیەکدا دابەش کردووە، تاوەکوو ئەو رادەیەی زۆرێک پێیان وایە رووخساری نوێی هیچ پەیوەندییەکی بە ڤینییەکەی پێشووترەوە نەماوە.

رووداوەکە لە کوێ و کاتێک کەی کراوە؟
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی Portal LeoDias، ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی بەرازیل، راستەوخۆ دوای کرانەدەرەوەی بەرازیل لە مۆندیالی 2026 و بەسەربردنی پشووەکەی لە ئەوروپا لەگەڵ خۆشەویستەکەی، رووی لە شارۆچکەی گۆیۆنیا لە بەرازیل کردووە و لە کلینیکێکی تایبەتدا ئەم نەشتەرگەرییەی بۆ چەناگەی کردووە.

ڤینی جۆنیۆر لە کێ دەچێت؟

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی X، بەکارهێنەران چەندین کەسایەتیی دیاری جیهانی و ناوخۆییان وەکوو شێوەی نوێی ڤینی دەستنیشان کردووە؛

رامیرێس – یاریزانی پێشووی بەرازیل و چێڵسی؛ بۆ زۆرینەی خەڵک، جونیۆر ئێستا زۆرترین شێوەی لە رامیرێس دەچێت؛ یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی چێڵسی. ناوی رامیرێس بە خێرایی بووە یەکێک لە بابەتە هەرە گەرمەکانی نێو تویتەر.

موموزینیۆ – گۆرانیبێژی دیاری سامبا؛ بەشێکی دیکە لە بەکارهێنەران پێیان وایە شێوەی رووخساری زۆر لە موموزینیۆ، گۆرانیبێژی ناسراوی شێوازی سامبای بەرازیلی دەچێت و بە گاڵتەجاڕییەوە ئاماژەیان بەوە کردووە کە لەمەمودوا دەبێت ئاگاداری جیاکردنەوەیان بن.

ئەی کۆن؛ لەسەر ئاستی جیهانیش، لەبەر ئەوەی ڤینسیۆس ئەستێرەیەکی ناوداری سەرانسەری جیهانە، زۆرێک لە هاندەرانی نێودەوڵەتی پێیان وایە کە بەم رووخسارە نوێیەی، زۆرترین لێکچوونی لەگەڵ گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی ئەی کۆن پەیدا کردووە.

ئەم گۆڕانکارییە خێرایەی رووخساری هێرشبەرەکەی بەرازیل دوای ناڕەحەتییەکانی مۆندیال، بووەتە یەکێک لە ترێندە سەرەکییەکانی سۆشیاڵ میدیا و کۆمێنت و بەرامبەرکێیەکی زۆری لە لایەن هاندەرانەوە بەدوای خۆیدا هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button