گرنگترینمۆندیالی 2026

لێدوانە ئاگرینەکانی وەین روونی؛ ئەرجەنتین لە یاری و بیرکردنەوە دۆڕا بۆیە پەنای بۆ شەڕ برد

ئەوان شایستەی ئەو شکستە بوون و رەفتارەکانیان جێگەی داخە

Yariga App

یاریگا –

وەین روونی، ئەستێرە و کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، پێی وایە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە یاریی کۆتایی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئیسپانیا ئەوەیان بەدەستهێنا کە شایستەی بوون.

روونی بەتوندی رەخنەی لە کاردانەوەی یاریزانانی ئەرجەنتین گرت دوای شکستەکەیان و بە جێگەی داخ وەسفی کرد.

بە درێژایی پاڵەوانێتییەکە، ئەرجەنتینییەکان رووبەڕووی رەخنەی زۆر بوونەوە بەهۆی شێوازی یاریکردنی توند و مەیلیان بۆ بەکارهێنانی فێڵبازی و کاتکوشتن.

لە یاریی کۆتاییشدا ئەم رەفتارانە بەردەوام بوون، تاوەکوو ئەو کاتەی ئیسپانیا بە تەواوی باڵادەست بوو و کۆتایی بە سەردەمی ئەرجەنتین هێنا وەکوو پاڵەوانی جیهان.

هێرشەکانی روونی بۆ سەر ئەرجەنتین
دوای ئەوەی ئێنزۆ فێرناندێز لە نیوەی دووەمدا کارتی سووری وەرگرت و گرژییەکان لە دوای فیکەی کۆتایی ناوبژیوان تەقینەوە، روونی کە وەکوو شیکەرەوە لە کەناڵی BBC ئامادە بوو، رایگەیاند؛

پێشتریش ئەمەمان لە ئەرجەنتین بینیوە، ئەمە ئەو کاردانەوەیە نییە کە دەتەوێت بیبینیت، دوای دەرکردنی ئینگلتەراش لە قۆناخی پێشوو هەمان شتمان لێ بینین، ئێنزۆ فێرناندێز سزای خۆی وەرگرت، ئەمە بێهیواییە و زۆر جێگەی داخە.

ڕوونی زیاتر لەسەر رەفتاری یاریزانانی ئەرجەنتین قسەی کرد و گوتی؛

ئەگەر یارییەک دەدۆڕێنیت، یاریگا بەجێبهێڵە، ئەم رەفتارانە قبووڵکراو نین وکاردانەوەکەیان دەرئەنجامی ئەوە بوو کە لە رووی یاریکردن، ململانێ لەسەر تۆپ و بیرکردنەوەشەوە شکستیان هێنابوو، ئیسپانیا زۆر لەوان باشتر بوو، بۆیە لە کۆتاییدا پەنایان بۆ ئەو رەفتارانە برد.

بابەتی زیاتر

Back to top button