بەهۆی یارییەکەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا؛ ئالان شیرەر داوای گۆڕانکاری لە یاساکانی تۆپی پێ دەکات
چۆن رێگری لە کاتکوشتنی لێدانە گۆشەییەکان بکرێت؟

یاریگا –
ئالان شیرەر، یاریزانی پێشووی ئینگڵتەرا و شیکەرەوەی وەرزشیی BBC Sport، بیرۆکەی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشەیەک خستەڕوو کە لە کاتی یاریی کۆتایی مۆندیالدا تێبینی کردبوو.
ئالان شیرەر لە کاتی یاریی کۆتایی مۆندیالدا پێشنیاری گۆڕینی یاسایەکی کرد بۆ هاوکاریکردن لە رێگریکردن لە راکێشانی یاریزنان لە کاتی لێدانە گۆشەیییەکاندا [کۆڕنەر].
پاڵەوانە نوێیەکەی جیهان، ئیسپانیا بەتەواوی باڵادەست بوو بەسەر یارییەکەدا، بەڵام ناچار بوو تاوەکوو خولەکی 106 لە کاتی زیادکراودا چاوەڕێ بکات تاوەکوو فێران تۆرێس گریێی یارییەکە بکاتەوە و گۆڵی بردنەوە بکات. هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، بە راهێنەرایەتی لیۆنێل سکالۆنی، تاوەکوو خولەکی 117 هیچ شووتێکیان بۆ گۆڵ نەبوو، کاتێک هەوڵیان دەدا بە شێوازی خۆیان رێگە بەرەو بردنەوە بدۆزنەوە.
پاڵەوانی مۆندیالی 2022 لە درێژایی یارییەکەدا 24 فاوڵیان گرت بەرامبەر بە 21 فاوڵی ئیسپانیا، بەڵام شیرەر، کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، ناڕەزایەتی بەرامبەر سەرپێچییەک دەربڕی کە بە فەرمی بە فاوڵ هەژمار نەکرا. رووداوەکە لە خولەکی 78 روویدا لە کاتی ئامادەکاری بۆ جێبەجێکردنی کۆڕنەرێکی ئیسپانیا لەلایەن نیکۆ ویلیامسەوە.
کاتێک ویلیامس تۆپەکەی ئاڕاستە دەکرد، سلاڤکۆ ڤینچیچی ناوبژیوان فیکەی لێدا بۆ ئەوەی ئاگاداری فاکوندۆ مێدینای بەرگریکاری ئەرجەنتین بداتەوە لەسەر فاوڵکردن لە یاریزانانی ئیسپانیا پێش ئەوەی تۆپەکە بکەوێتە گەڕ. ئەم بڕیارە بە دڵی شیرەر نەبوو کە ئەرکی شرۆڤەکردنی دەنگیی یارییەکەی بۆ BBC Sport لەسەر شان بوو، و ئەفسانەکەی نیوکاسڵ یونایتد بیرۆکەی خۆی بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بڵاوکردەوە.
شیرەر گوتی؛
ئەمەیە کە دەڵێم ناوبژیوانان خۆیان گەورەترین کاتکوژران لە نێو یاریگا، ئەگەر تۆپەکە هەر کاتێک کە کەوتە سەر چیمەنی گۆشەکەوە راستەوخۆ بە ‘لەکاردا’ هەژمار بكرێت، ئەوا بە تەواوی رێگری لەوە دەکرێت.
دواتر کۆڕنەرەکەی ویلیامس بە سەر سەری پاو کوبارسیی هاوتیپیدا تێپەڕی، بەڵام شیرەر سەرنجی خستە سەر کەلێنێکی یاسایی کە تیپە بەرگریکارەکان لە کۆڕنەرەکاندا سوودی لێ وەردەگرن. ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ رێگەی بە فیفا داوە پێداچوونەوەی ڤیدیۆیی بۆ فاوڵەکانی تیپی هێرشبەر لە لێدانە جێگیرەکاندا بەکاربهێنێت، ئەگەر بێتو راستەوخۆ ببنە هۆی گۆڵ، لێدانی سزا.
لە دوای پێداچوونەوە، لێدانە جێگیرەکە دووبارە دەکرێتەوە، چونکە لێدانی ئازاد نادرێت بۆ رووداوێک کە کاتێک روویدابێت کە تۆپەکە بە کرداری لەسەر یاریگا ‘ لە کاردا’ نەبووبێت. بەم پێیەش، هەمان یاسا بۆ سەرپێچییە بەرگرییەکان پەیڕەو دەکرێت، چونکە لێدانی سزا نادرێت بە تیپی هێرشبەر.
لە مانگی ئایار، بەر لە دەستپێکردنی مۆندیال، راگەیەندراوێکی IFAB هاتبوو؛
ئەنجومەنی IFAB لەسەر روونکردنەوەیەک داوە بۆ پروتۆکۆلی ناوبژیوانی یاریدەدەری ڤیدیۆیی بۆ بەکارهێنانی لە مۆندیالی 2026 سەبارەت بە سەرپێچییە روونەکانی تیپی هێرشبەر پێش ئەوەی تۆپەکە بکەوێتە گەڕ لە کۆڕنەر یان لێدانی ئازاددا، کە کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر گۆڵ، لێدانی سزا، یان سزای تەمبێکردن هەبێت.
ئەگەر سەرپێچییەکە بگەڕێتەوە سەر ئەو پێوەرانەی لە روونکردنەوەکەدا دەستنیشانکراون، VAR پێشنیاری پێداچوونەوە لەسەر یاریگا دەکات. دوای ئەوە، ئەگەر ناوبژیوان بڕیاری دا کە سەرپێچییەکە پێش کەوتنەگەڕی تۆپەکە روویداوە، سزای تەمبێکردنی گونجاو دەدرێت و لێدانی کۆڕنەرەکە یان لێدانی ئازادەکە دووبارە دەکرێتەوە.
نموونەیەک کە لەلایەن پیێرلوئیجی کۆلینا، بەڕێوەبەری سەرەکی ناوبژیوانانی فیفا و سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیفا هێنرایەوە، گۆڵەکەی بێن وایت بوو بۆ ئینگلتەرا بەرامبەر ئوروگوای لە مانگی ئاداری ڕابردوودا. ئادام وارتن ڕێگەی لە بەرگریکارێک گرتبوو پێش ئەوەی کۆڕنەرەکە ببرێت، بەڵام ناوبژیوان نەیتوانی گۆڵەکە ڕەت بکاتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاریی یاساکە بۆ فاوڵەکانی تیپی هێرشبەر لە لێدانە جێگیرەکاندا، دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال لەلایەن IFABـەوە پێداچوونەوەی بۆ بکڕێت. هەروەها دەسەڵات بە تیمەکانی VAR درابوو تاوەکوو بە هاوکاریی تەکنەلۆژیای نوێ دڵنیاببنەوە لەوەی کۆڕنەرەکان بە دروستی هەژمار کراون، بەڵام ئەمە بۆ لێدانی گۆڵ کە بە هەڵە هەژمار کرابوون و دەبوو کۆڕنەر بووبێتن، جێبەجێ نەکرا.



