گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

پێویستە ببنە نموونە؛ رەفتارێکی ناشیرینی ئەرجەنتین لە کاتی دابەشکردنی خەڵاتەکان مشتومڕ دروست دەکات

ئۆلمۆ وەڵامی رەفتارەکە دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

یاریی کۆتایی مۆندیال بە ساتێکی پڕ لە مشتومڕ کۆتایی هات کە رەخنەیەکی بەربڵاوی لێکەوتەوە. کاتێک ئیسپانیا مەدالیای براوەکانی وەرگرت و نازناوەکەی بەرز کردەوە، چەندین یاریزانی ئەرجەنتین پشتیان لە تیمی ئیسپانیا کرد لەبری ئەوەی دان بە پاڵەوانەکاندا بنێن.

ئەم رووداوە پاش چەند ساتێک هات لەوەی کە ئیسپانیا رێڕەوی شەرەفی بۆ ئەرجەنتین دروست کردبوو کاتێک وەکوو خاوەن پلەی دووەم بۆ وەرگرتنی مەدالیا زیوییەکانیان دەڕۆیشتن. ئەم دوو رەفتارە پێچەوانەیە بەخێرایی بڵاوبوونەوە و بوونە هۆی دروستبوونی رەخنە لە رەفتاری یاریزانانی ئەرجەنتین.
لە کاتی قسەکردنیدا لە ناوچەی تێکەڵاو پاش یارییەکە، دانی ئۆلمۆ خۆی رانەگرت کاتێک پرسیاری سەبارەت بە رووداوەکە لێکرا و گوتی:

ئێمە گوێی پێنادەین، شتە گرنگەکە ئەو بەهایانەیە کە دەتەوێت بیگوازیتەوە. ئێمە نموونەی باڵاین بۆ چەندین نەوە و پێم وایە پێویستە ئەوانیش بە هەمان شێوە بن. ئێستا کاتی ئەوەیە ئێمە چێژ لەمە وەربگرین.

کاتێک ئۆلمۆ قسەی دەکرد، رۆدری لەکاتێکدا نازناوی مۆندیالی هەڵگرتبوو گەیشت و کۆتایی بە چاوپێکەوتنەکە هێنا لە کاتێکدا ئیسپانیا ئاهەنگی بۆ بەدەستهێنانی دووەم نازناوی جیهانیی خۆی دەگێڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button