گرنگترینمۆندیالی 2026
ئەنجامی کۆتایی؛ ئینگڵتەرا لە فەرەنسای بردەوە و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا
فەرەنسا پلەی چوارەمی بەدەستهێنا

یاریگا –
لە یاریی یەکلاییکردنەوەی پلەی سێیەم و چوارەمی جامی جیهانیی 2026، هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و فەرەنسا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
ئینگڵتەرا توانی سەرکەوتن بەسەر فەرەنسا بەدەستبهێنێت و پلەی سییەمی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی؛ هەردوولا چەندین هێرشی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی یەکتری دواجار سێ شێرەکە بە ئەنجامی 6-4 یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی کردەوە.
بەو سەرکەوتنەش، ئینگڵتەرا بەفەرمی پلەی سێیەمی مۆندیالی بەدەستهێنا و فەرەنسا پلەی چوارەمی مسۆگەر کرد.



