
یاریگا –
گەڕمە سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی سەنیگالی کە وەرزی رابردوو لە خولی مەغریبی یاریی دەکرد.
بۆ زیاتر تۆکمە کردنی پێکهاتەکەی بۆ یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، کارگێڕی گەڕمە لەسەر داوای موئمین سلێمانی راهێنەری تیپەکە سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی بۆل فالێر باسینی سەنیگالی کە وەرزی رابردوو لە یانەی بورکان نەهزەی مەغریبی یاریی دەکرد.
بۆل باسینی، تەمەنی 25 ساڵە و لە هێرشبەر یاریی دەکات، وەرزی رابردوو لە خولی مەغریبی هەشت گۆڵی لە 24 یارییدا بۆ یانەی بورکان نەهزە تۆمار کرد، پێشووتریش بۆ یانەکانی مولودیەی جەزائیری و تۆنگێسی سەنیگالی یاریی کردووە.



