ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ لیڤەرپوول گرێبەستی ئەستێرەیەكی نوێكردەوە

گرێبەستەکەی بۆ 5 ساڵی دیکە درێژکردەوە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول گرێبەستی دۆمینیک سۆبۆسلای، ناوەڕاستكاری هەنگاری یانەكەی نوێكردەوە.

سۆبۆسلای لە هاوینی 2023 لە لایپزیگەوە بە بەهای 70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد.

هەژماری فەرمی لیڤەرپوول لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی سۆبۆسلای راگەیاند.

ناوەڕاستكارە 25 ساڵانەكە گرێبەستەكەی لەگەڵ رێدز تاوەكوو پێنج ساڵی دیكە نوێكردەوە و تا 2031 لەگەڵ یانەكەی بەردەوام دەبێت.

سۆبۆسلای یاریزانێكی سەرەكی پێكهاتەی لیڤەرپوولە و وەرزی رابردوو بەشداری 53 یاریی كرد توانی 13 گۆڵ بكات و 12 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button