
یاریگا-
بەهۆی رووداوێکی هاتووچوو لە وڵاتی تورکیا یاریزانی پێشووی یانەی زاخۆ و هەڵبژاردەی سوریا فیراس ئیسماعیل کۆچی دوایی کرد.
بەبۆنەی کۆچی دوایکردنی یاریزانەکەیان یانەی زاخۆ پرسەنامەی بڵاوکردەوە و پرسە دڵتەنگی خۆیان دەربڕی.
فیراس ئیسماعیل لە تەمەنی 43 ساڵی کۆچی دوایی کرد یاریزانێکی دیاری هەڵبژاردەی سوریا بوو لە هێڵی ناوەراست یاریدەکرد.
بۆ ماوەی دوو وەرز (2011-2012) و (2012-2013) لە یانەی زاخۆ یاریکردووە و لە یانەی نەفتی ناوەراست-یش یاریکردووە و یاری بۆ یانەکانی جەیش و قەرداحە و کەرامە کردووە.



