گرنگترینمۆندیالی 2026

یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا هاتەدەنگ؛ ئەوەی لە فیناڵی مۆندیالدا روودەدات قبووڵکراو نییە

جارێکیتر فڕینی نرخی بلیتەکان رەخنەی لێدەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو ئیسپانیا وەک یەکەمین هەڵبژاردەی مۆندیالی 2026 خۆی گەیاندە فیناڵی جامەکە دوای بردنەوەیەکی شایستە 2-0 لە فەڕەنسای پاڵێوراوی یەکەم.

ئیسپانیا لە فیناڵ چاوەڕوانی براوەی ئەمشەوی نێوان ئەرجەنتین و ئینگلتەرا دەکات کە 19ی ئەم مانگە لە یاریگای مێتلایفی تایبەت بە نیوجێرسی بەڕێوەدەچیت.

هەر لە سەرەتاوە و پێش دەستپێکی یارییەکان نرخی بلیتی مۆندیالەکە کە هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک میواندارییەکەیان لە ئەستۆبوو، رەخنەی زۆری لێکەوتەوە. بەجۆرێک تەنانەت دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە گاڵتەئامێزیەکەوە وتی نرخەکان هێندە زۆربن، نەک هاندەر، تەنانەت ئەویش ئامادەی یارییەکان نابێت.

دۆناڵد ترەمپ: نەک هاندەران، منیش ئەو نرخە نادەم بۆ بلیتی یارییەکانی مۆندیال!

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی RMCsport، نرخی بلیتەکانی فیناڵ بەجۆرێک فڕیون، هەرزانترین بلیت گەیشتووەتە 4,451 یۆرۆ. گرانگترینیش بەرزبووەتەوە بۆ 188,803 یۆرۆ.

سەرچاوەکە نووسیویەتی کە نرخەکان یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیای هێناوەتەدەنگ بۆ بەرگریکردن لە هاندەرانیان کە خەرجیەکی زۆریان کردووە بۆ گەشتکردن و مانەوە لە ئەمریکا.

لە بەیاننامەی یەکیتیەکەدا کە سەرچاوەکە بەشێکی لێ بڵاوکردووەتەوە، بەتوندی رەخنەی گرتووە و حاڵەتەکەی دزێو و قبووڵنەکراو پێناسەکردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button