رۆشنایی سەوزی هەڵکردووە؛ سپێنس پەیوەندی بە پاڵەوانێکی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا دەکات

یاریگا –
جێد سپێنسی یاریزانی تۆتنهام چاوی لە تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی دیکەیە لە دەرەوەی پرێمەرلیگ و بۆ ئەو مەبەستەش کراوەیی خۆی پیشانداوە.
سپێنس لە هاوینی 2022 بە بڕی 20 ملیۆن پاوەند لە مێدڵزبەرەوە گواسترایەوە بۆ ریزەکانی تۆتنهام، بەڵام چەندجارێک بەخواستن نێردراوەتە دەرەوە. لە پێش وەرزی 2024/25 بەیەکجاریی گەڕایەوە بۆ سپیرس و دوتار گرێبەستێکی ماوە درێژی لەگەڵ واژۆکرا.
ئەگەرچی لەم مۆندیالەی 2026 وەک یەدەک مامەڵەی لەگەڵ کراوە لەلایەن تۆماس توخێلی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەر کە ئێستا گەیشتوونەتە یاریی پێس کۆتایی، بەڵام لەو خولەکانەی تێیدا بەشداریی کردووە ئاستێکی بەرچاوی پیشانداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئینتەر میلان بەردەوامە لە گفتوگۆیەکانی و یاریزانە 25 ساڵیەکە بە بژاردەیەکی گونجاو دەزانێت بۆ هێڵی بەرگریی لایەکان، ئەوە بەتایبەت دوای رۆشتنی دێنزێل دومفریس بۆ ریال مەدرید.
سەبارەت بە هەڵوێستی تۆتنهام، رۆمانۆ ئاشکرایکردووە یانە لەندەنیەکە داوای نرخی زۆر دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە جێد، بەڵام ئینتەر هێشتا لە گفوتوگۆیەکاندان.
هەرچی خواستی خودی سپێنسە، رۆژنامەنووسەکە زانیویەتی کە یاریزانەکە کراوەیە بە رووی پەیوەندیکردن بەو یانە ئیتاڵیە.
جێد ئەزموونی لە ئیتاڵیا هەیە و ماوەیەک بە خواتسن لە ریزەکانی جێنوا بوو.
🚨⚫️🔵 Inter remain in talks for Djed Spence, as revealed here and seen as top target at right wing back.
Spurs valuation higher than Inter expectations but talks are ongoing.
The player would be open to the move. pic.twitter.com/UnHYi3Mr83
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 15, 2026