مۆندیالی 2026
شکستی فەڕەنسا گرژی لێکەوتەوە و 141 هاندەر دەستگیرکراون

شەوی رابردوو شارەکانی پاریس و لیۆن گرژی زۆرییان بەخۆیانەوە بینی پاش ئەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان تووشی شکست هات و نەیتوانی بگاتە یاری کۆتایی.
سەرەتا لە پاریس، لەو ناوچانەی هاندەرێکی زۆر بۆ سەیری یارییەکان کۆبوبوونەوە پاش شکستە کەوتنە پشێوی نانەوە و رووبەرووبوونەوەی پۆلیس لە رێگەی هەڵدانی یاری ئاگرین و بەرد بەرەو روویان. دواتر هەمان سیناریۆ لە شاری لیۆن یش دووبارە بووەوە.
بەگوێرەی پۆلیسی ئەو وڵاتە بۆ بی ئێف ئێم تی ڤی “تاوەکو بەرەبەیان 141 هاندەر دەستگیرکراون” بەڵام سەرچاوەکە رەتیکردەوە بریندار و قوربانی هەبووبێت لە میانەی رووداوەکان دا.
بە وێنە:






