دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ بارسێلۆنا، پاریس بێهیوا دەکات و ئارسیناڵ رێگەیەکی نوێ بۆ گواستنەوەی ئالڤارێز دەدۆزێتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئارسیناڵ بیر لەوە دەکاتەوە ڤیکتۆر یۆکێرێش تێکهەڵکێشی گرێبەستی خولیان ئالڤارێز بکات – تۆک سپۆرت
بارسێلۆنا دوای مۆندیال جووڵەکانی بۆ گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز دەستپێدەکاتەوە و رەنگە یەکێک لە یاریزانەکانی تێکهەڵکێشی گرێبەستەکە بکات – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
سەرەڕای هەوڵەکانی پاریس سانجێرمان بۆ گواستنەوەی فێران تۆرێس، بارسێلۆنا دەیەوێت ئۆفەرێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی فێران پێشکەش بکات، بەڵام بەهۆی رێسا داراییەکان تاوەکوو مانگی ئەیلول چاوەڕوان دەبێت – موندۆ دێپۆرتیڤۆ
لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی برادلی بارکۆلا، پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کردووە – تۆک سپۆرت
سەندرلاند گرێبەستی تۆماس مونیەر، بەرگریکاری بەلجیکی یەکلایی کردەوە – ئاتلێتیک
لیڤەرپوول ئۆفەرێکی دیکەی ئینتەر میلانی بە بەهای 27 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی کورتیس جۆنز رەتکردەوە و داوای 30 ملیۆن پاوەند دەکات – تۆک سپۆرت
کریستیان رۆمێرۆ لەم هاوینە تۆتنهام جێدەهێڵێت و بارسێلۆنا گرنگی بە گواستنەوەی دەدات – تیم تۆک
رۆما چاوی بە بریکاری کارەکانی کریسێنسیۆ سەمەرڤێڵ، هێرشبەری هۆڵەندی کەوتووە – کۆرێری دێلۆ سپۆرت
ئینتەر میلان گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی جێد سپێنس، بەرگریکاری تۆتنهام چڕکردووەتەوە – فابریزۆ رۆمانۆ
ئەیسی میلان دەیەوێت گرێبەستی لوکا مۆدریچ نوێبکاتەوە و لوکا بەمزووانە بڕیاری کۆتایی دەدات – فابریزۆ رۆمانۆ



