ئینگلتەراگرنگترین

ئاستۆن ڤیلا گرانبەهاترین رێککەوتنی بازرگانی واژۆکرد

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا گرانبەهاترین سپۆنسەری لە مێژووی یانەکەدا دۆزیەوە کە لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری رواندا (VISIT RWANDA)، رێککەوتنی واژۆکرد.

وەرزی نوێ سپۆنسەری یەکەمی سەر درێسی ئەستۆن ڤیلا VISIT RWANDA دەبێت و سەرچاوەیەکیش بەشێک لە وردەکاریی رێککەوتنەکەی ئاشکراکردووە.

رۆژنامەی زە ئاتلێتیکی بەریتانی لەس سەرچاوەیەکی نێو یانەکەوە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت، بڵاویکردووەتەوە کە گرێبەستە نوێیەکە لەگەڵ Visit Rwanda مێژووییە و لە Betano پڕ داهاتترە کە پێشتر لەسەر رووی پێشەوەی درێسی ڤێیلا بوو.

ئێستا بەو گرێبەستە نوێیە، Betano کە کۆمپانیایەکی گرەوکارییە، هەر لەگەڵ ئاستۆن ڤیلادا دەمێنێتەوە بەڵام دەخرێتەسەر قۆڵی درێسەکان.

ئاتلێتیک لە زاری سەرچاوە تایبەتەکەیەوە ئاشکرایکردووە کە رێککەوتنی نێوان ئاستۆن ڤیلا و سپۆنسەرە نوێیەکە، ساڵانە 20 ملیۆن پاوەندە.

دەستەی گەشتوگوزاری رواندا لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتە ئەفریقیەوە پاڵپشتی دەکرێت بە مەبەستی برەودان بە کەرتی گەشتیاریی و پێشخستنی رواندا. هەر بۆ ئەو ئامانجە، رێککەوتنیان لەگەڵ یانەکانی پاریس سانجێرمان و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش هەیە. وەرزی رابردوو لەسەر قۆڵی یانەی ئارسیناڵیشبوو، بەڵام لەژێر رەخنەی هاندەرانی گەنەرزاد کۆتاییان بە رێککەوتنەکە هێنا بەهۆی ناڕەزایەتی حکومەتی بەریتانیا و هاندەرانی ئەو یانە لەندەنیە لە سیاستەکانی حکومەتی رواندا دژ بە ئۆپۆزسیۆنەکانی رواندا.

ئەم بابەتە پەیوەندیدراەش بخوێنەوە:

هۆکاری سیاسی و سەرکووتکردن؛ ئارسیناڵ و حکومەتی رواندا کۆتایی بە هاوبەشێتی دەهێنن

بابەتی زیاتر

Back to top button