بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا گەوهەرە لاتینیەکەی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا سەرکەوتووبوو لە یەکلایی کردنەوەی گواستنەوەی گەوهەرێکی لاتینی بۆ ریزەکانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ کە بەشێوەی تایبەت دەستیکەوتووە، بارسێلۆنا گرێبەستی خۆزێ کایسێدۆی ئیکوادۆری یەکلایی کردووەتەوە.

کایسێدۆ تازە تەمەنی 18 ساڵە و لە پێگەی باڵی چەپ و بەرگریی چەپیش یاریی دەکات.

رۆمانۆ پێشتر رێککەوتنی زارەکی نێوان بارسا و یانەی کویتۆی ئیکوادۆریی ئاشکراکردبوو لەسەر گواستنەوەی لاوە درەوشاوەکە.

یانە کەتەلۆنیەکە بەخواستن کایسێدۆ دەنێرێتە تیمی پلە B بۆ وەرگرتنی ئەزموونی زیاتر. بژاردەی کڕینەوەی ناچاریش لە رێککەوتنەکەیاندا چالاکە. بەهای گرێبەستەکەش 2.5 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button