بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ پاریس سانجێرمان گرێبەستی ئەستێرەیەکی مۆندیال یەکلایی دەکاتەوە

بەرگریکارێکی فەڕەنسی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

لوکاس دین، بەرگریکاری باڵی چەپی ئاستۆن ڤیلا پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان دەکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتاییهاتووە و لوکاس دین، بەرگریکاری فەڕەنسی پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان دەکات.

پاریس سانجێرمان لەگەڵ لوکاس دین گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هەروەها ئاستۆن ڤێلای ئاگادارکردووەتەوە، دوای مۆندیال بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ وەکوو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لوکاس دین پێشکەشی یانە ئینگلیزییەکە دەکەن.

دین، کە پێشتر لەنێوان 2013 و 2016 یاریی بۆ پاریس سانجێرمان کردووە، دەبێتە یەدەکێک بۆ نونۆ مێندێش، بەرگریکاری پۆرتوگالی، کە بە شێوەیەکی بەرفراوان وەکوو یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی باڵی چەپ لە تۆپی پێی جیهاندا دادەنرێت.

چاوەڕواننەکراو؛ پاریس سانجێرمان تاوتوێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئاستۆن ڤیلا دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button