
یاریگا –
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری ئەرجەنتینی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی رۆما نوێکردەوە.
رۆما بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ پاولۆ دیبالا گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی ئەو هێرشبەرە ئەرجەنتینییەیان بۆ وەرزێکی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2027 نوێکردووەتەوە.
Paulo Dybala is here to stay 🟡🔴#ASRoma pic.twitter.com/AOMiH0JGTA
— AS Roma English (@ASRomaEN) July 13, 2026
پاولۆ دیبالا لە هاوینی 2022 یوڤێنتوسی جێهێشت و بەخۆڕایی پەیوەندی بە رۆما کرد، لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ گورگەکانی رۆما کۆتاییهات، بەڵام یانەکە گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە نوێکردەوە.
دیبالا بە درێس رۆما لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 140 یاریی کردووە، 45 گۆڵی کردووە و 30 گۆڵی دروستکردووە.
دیبالا یاری بۆ یانەکانی پالێرمۆ، یوڤێنتوس و رۆما کردووە، پێنج جار بووەتە پاڵەوانی سێریا ئەی، چوار جامی ئیتاڵیا و دوو جامی سوپەری ئیتاڵیای بەدەستهێناوە و سەرجەم نازناوەکانی لەگەڵ خانمە پیرەکە بووە.
بە درێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەشداریی 40 یاریی کردووە، چوار گۆڵی کردووە و حەوت گۆڵی دروستکردووە، مۆندیالێک و فیناڵیزمایەکی لەگەڵ تانگۆ بردووەتەوە



