دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ئارسیناڵ وادەی گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز دەستنیشاندەکات و هاری کەین گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئارسیناڵ دەیەوێت بەر لە دەستپێکی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ گرێبەستی خولیان ئالڤارێز یەکلایی بکاتەوە – ئیندیپێندێنت
هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و یۆهان مانزامبی، هێرشبەری فرایبورگ بووە یاریزانی ئاستۆن ڤێلا و نیوکاسڵ لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە شکستیهێنا – ئاتلێتیک
پاولۆ ماڵدینی هەوڵدەدات پێپ گواردیۆلا وەکوو راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەستنیشانبکات – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
بایرن میونشن متمانەی تەواوی بەخۆی هەیە لەم هاوینە گرێبەستی هاری کەین نوێدەکاتەوە – تیم تۆک
نیوکاسڵ و لیدز و بۆرنمس ململانێ گواستنەوەی تاریک موهارێمۆڤیچ، بەرگریکاری ساسوۆلۆ دەکەن – فووتبۆڵ ئیتاڵیا
چێڵسی گرنگی بە گواستنەوەی ئادەم وارتن، بەرگریکاری کریستاڵ پاڵاس دەدات دوای ئەوەی مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە ساردبوونەوە – کاوت ئۆفساید
رۆما دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئالێخاندرۆ گارناچۆ، هێرشبەری چێڵسی و دیێگۆ مۆرێیرا، هێرشبەری سترازبورگ واژۆ بکات – کۆرێری دیلۆ سپۆرت
دوای شکستهێنانی گرێبەستی ئێدەرسن بۆ مانچێستەر یونایتد، ئاتاڵانتا دەیەوێت گرێبەستی ئەو یاریزانە بەڕازیلییە بۆ پێنج وەرزی دیکە نوێبکاتەوە و نیوکاسڵ یونایتد هێشتا گرنگی بە گواستنەوەی دەدات – بێرگامۆ
سەندرلاند گرنگی بە گواستنەوەی ماتیاس سولێ، هێرشبەری رۆما دەدات و نرخی یاریزانەکە 35 ملیۆن یۆرۆیە – نۆرس ئێکۆ
تۆتنهام و نیوکاسڵ یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی عومەر مەرمووش، ئەستێرەی میسڕی مانچێستەر سیتی دەدەن – تیم تۆک



