یان سۆمەر پەیوەندی بە یانەیەکی چامپیۆنلزیگ دەکات

یاریگا –
یان سۆمەر دەیەوێت بیسەلمێنێت هەڵکشانی تەمەنی هێشتا رێگر نییە لە یاریکردن لە خول و پاڵەوانێتیە گەورەکاندا و لە نوێترین ئاڵنگارییدا پەیوەندی بە یانەیەکی چامپیۆنزلیگ دەکات.
سۆمەر کە زستانی ئەم ساڵ تەمەنی 38 ساڵ، ماوەی 19 ساڵە وەک گۆڵپارێزێکی پیشەگەر دەرکەوتووە کە یەکەم جار لەگەڵ بازلی سویسری بوو. دیارترین ماوەی یاریکردنیشی لەگەڵ بۆروسیا دۆرتموند بوو لە 2014-2023 پێش ئەوەی پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات. دوایین کاروانیشی لە پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپا لەگەڵ ئینتەر میلان بوو لە 2023 تا کۆتایی وەرزی رابردوو کە تێیدا چەندین نازناوی گرنگی بردەوە لەنێویاندا دووانە نازناوی نێوخۆیی.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ساشا تاڤۆلێری، گۆڵپارێزیە سویسریەکە لەگەڵ کلەب بروج گەیشتووەتەر رێککەوتن.
سەبارەت بە ماوەی گرێبەستەکەی، سەرجاوەکە نووسیویەتی کە کورتخایەن دەبێت. بەوەش سۆمەر وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندی بە یانە بەلجیکیەکەوە دەکات.
لە بەشێکی زانیارییەکانیدا ساشا ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ئەمە وەک “بژاردەی ژیان” بووە بۆ سۆمەر، بەوپێیەی لە یانەکانی ئیسپانیاشەوە ئۆفەری بۆ رۆشتبوو. بەڵام سۆمەر ئەو یانەیەی هەڵبژارد و دەبێتە گۆڵپارێزی یەکەمیان.
کلەب بروج وەرزی رابردوو لە خولی بەلجیکی پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا و توانیان راستەوخۆ سەربکەون بۆ چامپیۆنزلیگ. بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت وەرزی داهاتوو سوود لە ئەزموونەکانی گۆڵپارێزە بەناوبانگەکە وەربگرن.
🚨 EXCLUSIVE: Yann Sommer is set to become a Club Brugge player! 🔵⚫️
🇨🇭 Blauw-Zwart reached an agreement in principle with the Swiss legend, and the deal is expected to be finalized within the next 48 to 72 hours.
✅ Sommer has given the green light to Club. #mercato #JPL pic.twitter.com/xAftF557li
— Sacha Tavolieri (@sachatavolieri) July 12, 2026



