تەواو؛ گالاتاسەڕای گرێبەستێکی گەورەی یەکلایی کردەوە

یاریگا –
گالاتاسەڕای گرێبەستی لێسلی ئوگۆچوکوو، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یەکلایی کردەوە.
رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، گالاتاسەڕای بۆ گواستنەوەی لێسلی ئوگۆچوکوو، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی، لەگەڵ بێرنلی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی، هەموو شتێک یەکلایی بووەتەوە و گوگۆچوکوو بەمزووانە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە تورکییەکە واژۆ دەکات.
رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، گالاتاسەڕای لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکاررە 22 ساڵانییە کەمتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ بە یانە ئینگلیزییەکە دەدات.
🚨🟡🔴 Here we go, confirmed: Lesley Ugochukwu will sign his contract at Galatasaray shortly.
Deal worth under €30m package from Burnley for the midfielder. pic.twitter.com/Z2nCfMfjRs
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 12, 2026
ئوگۆچوکوو هاوینی رابردوو چێڵسی جێهێشت و بە 28.70 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بێرنلی کرد.



