گرنگترینمۆندیالی 2026

ئەنجامی کۆتایی؛ ئینگڵتەرا لە نەرویجی بردەوە و گەیشتە پێشکۆتایی

نەرویج ماڵئاوایی کرد

Yariga App

یاریگا –

لە یەکێک لە یارییەکانی قۆناخی 8 ـی جامی جیهانیی 2026، هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و نەرویج رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

ئینگڵتەرا توانی سەرکەوتن بەسەر نەرویج بەدەستبهێنێت و بلیتی قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر بکات.

یارییەکە ئاستێکی بەرزی بەخۆیەوە بینی؛ هەردوولا چەندین هێرشی مەترسیداریان کردە سەر گۆڵی یەکتری دواجار شێرەکانی ئینگڵتەرا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلایی کردەوە.

گۆڵەکەی نەرویج لەلایەن ئاندرێیاس شێلدێروپ لە خولەکی 36 کرا، گۆڵەکانی ئینگڵتەرا لەلایەن جود بێڵێنگهام لە خولەکی 45 و 93 کران.

بەو سەرکەوتنەش، ئینگڵتەرا بەفەرمی رێگای خۆی بۆ قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیال کردەوە، لە بەرامبەردا نەرویج ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.

Back to top button