
یاریگا –
هەردوو ئەفسانەی مێژوویی ئەیسی میلان، پاولۆ ماڵدینی لە پۆستی گەورەدا لە پرۆژە نوێیەکەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یەکدەگرنەوە.
ئیتاڵیا بە ماوەیەکی خراپدا گوزەردەکات، بەجۆرێک کە سێ مۆندیالی لەسەریەکە ناتوانن پاڵاوتنەکان ببڕن و خۆیان بگەیەننە ئەو بۆنە وەرزشیە گەورەیە.
دوای دوورکەوتنەوەی جینارۆ گاتوسۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی ئازۆری کە نەیتوانی هەڵبژاردەکە بۆ مۆندیالی 2026 سەربخات، یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە گۆرانکاریی گەورە لە پۆستە باڵاکاندا دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ماڵدینی واژۆی لەسەر رێککەوتنەکە کردووە و دەبێتە بەڕێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.
سەبارەت بە لیوناردۆی بەڕازیلی، رۆمانۆ نووسیویەتی یاریزانەکەی پێشووی ئەیسی میلان کە پێشتر وەک بەڕێوەبەری وەرزشی لە یانەکانی میلان و پاریس سانجێرمان کاری کردووە، دەبێتە راوێژکاری تیمی نیستیمانی ئیتاڵیا و دەستەراستی ماڵدینی لەو پرۆژە نوێیەی کە کاری لەسەردەکرێت.
🚨🇮🇹 Leonardo as new Italian National Team advisor, done deal and here we go! 💣🫱🏻🫲🏼
Former Paris Saint-Germain and AC Milan director joins Italy project as right hand of new technical director Paolo Maldini. 💥 pic.twitter.com/qBgJt9kKcK
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 11, 2026



