گرنگترینمۆندیالی 2026

پریڤیوی یاریی ئەرجەنتین V سویسرا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لەكۆتا رۆژی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و سویسرا رووبەڕوودەبنەوە.

وابڕیارە بەرەبەیانی سبەی یەكشەممە كاتژمێر 04:00 بەكاتی هەولێر هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و سویسرا لەیاریگای ئارۆهێد لە كانساس سیتی ئەمریكا رووبەڕووببنەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی جیهانی 2026.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

هەڵبژاردەی ئەرجەنتیب لە قۆناخی 32 بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە كەیپ ڤێردی بردەوە و لە قۆناخی شازدەش بە هەمان ئەنجام لە میسڕی بردەوە.

لە بەرامبەردا هەڵبژاردەی سویسرا لە قۆناخی 32 بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە جەزائیری بردەوە و لە قۆناخی شازدەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە كۆڵۆمبیای بردەوە.

چاوەڕوان دەكرێت براوەی نێوان ئەرجەنتین و سویسرا لە قۆناخی پێشكۆتایی رووبەڕووی براوەی نێوان ئینگلتەرا و نەرویج ببێتەوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ئەرجەنتین بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی سویسرا دەبێتەوە.

سویسرا بە تەواوی یاریزانەكانیەوە رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرجەنتین

ئێمیلیانۆ مارتینێز

مۆلینا، رۆمێرۆ، لیساندرۆ، مێدینا

ماک ئالیستەر، دی پاوڵ، پارێدێس، ئێنزۆ فێرناندێز

مێسی، مارتینێز

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سویسرا

كۆبێل

زەكەریا، ئێلڤێدی، ئاكانجی

ئێندۆی، فڕۆیلەر، چاكا، رۆدریگێز

ڤارگاس، ئێمبۆلۆ، مانزامبی

بابەتی زیاتر

Back to top button