دوایین پەرەسەندن؛ ریال مەدرید گرێبەستی ئەستێرەیەک نوێدەکاتەوە
مانچێستەر یونایتد رەتدەکاتەوە

یاریگا –
ریال مەدرید ئۆفەرە گەورەکەی مانچێستەر یونایتد رەتدەکاتەوە و گرێبەستی ئۆرێلیەن چوامێنی نوێدەکاتەوە.
فابریس هاوکینز، رۆژنامەنووسی RMC بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید گرێبەستی ئۆریلیەن چوامێنی، ناوەڕاستکاری فەڕەنسی بۆ پێنج وەرزی دیکە و تاوەکوو هاوینی 2031 نوێدەکاتەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لە پێشینەی کارەکانی مێرێنگی بووە.
مانچێستەر یونایتد لەم هەفتەیە ئۆفەریکی گەورەی بۆ گواستنەوەی ئەو ناوەڕاستکارە فەڕەنسییە پێشکەشکردووە، بەڵام چوامێنی ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و دەیەوێت لە مەدرید بمێنێتەوە و یانەکەش دەستبەرداری نابێت.
🚨Aurélien Tchouameni prolonge au Real Madrid jusqu’en 2031. C’était une priorité des dirigeants de la Maison Blanche. Malgré les sollicitations, notamment de Manchester United, l’international français voulait rester à Madrid 🔒@RMCsport pic.twitter.com/nLVy0as51F
— Fabrice Hawkins (@FabriceHawkins) July 8, 2026
هەروەها جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی متامانەیەکی زۆری بە تواناکانی چوامێنی هەیە و داوای لە ریال مەدرید کردووە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری نەبن.
چوامێنی لە هاوینی 2022 مۆناکۆی جیهێشت و بە 80 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و تاوەکوو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە هەیە. بەهای ئێستای ئەو یاریزانە لە بۆڕسەی یاریزانان 70 ملیۆن یۆرۆیە.
چوامێنی 26 ساڵان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 195 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، حەوت گۆڵی کردووە و هەشت گۆڵی دروستکردووە.
یەک نازناوی چامپیۆنزلیگ، یەک لالیگا، دوو سوپەری ئەوروپا، یەک جامی کیشوەرەکان، یەک جامی جیهانی یانەکان، یەک جامی سوپەری ئیسپانیا و یەک جامی شای ئیسپانیای لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێناوە.
چومێنی بە درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەشداریی 49 یاریی کردووە، سێ گۆڵی کردووە و چوارر گۆڵی دروستکردووە، نازناوێکی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای لەگەڵ کەلەشێرەکان بەدەستهێناوە.
تەواو؛ بڕیاریی كۆتایی دەربارەی ئەستێرەیەكی ریال مەدرید دەدرێت



