ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئامانجی سەرەکییە؛ ئاربێلوا چاوی لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لاوی ریال مەدریدە

Yariga App

یاریگا –

ئالڤارۆ ئاربێلوای راهێنەری نوێی فولهام دەیەوێت یانەکە گرێبەست لەگەڵ گۆنزالۆ گارسیای یاریزانی ریال مەدرید واژۆ بکات.

بەگوێرەی سکای سپۆرتس، یاریزانی پێشووی تیمی لاوانی ریال وەکوو ئامانجێکی سەرەکی بۆ هێرشبەری نوێ دەردەکەوێت، کە ئەمەش یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانیان بۆ بەهێزکردنی تیمەکەیان لەم هاوینەدا دوای رۆیشتنی راوول خیمێنێز.

گارسیا لە وەرزی رابردوودا شەش گۆڵی کرد و زیاتر بەشدار بوو دوای ئەوەی ئاربێلوا لە شوێنی چابی ئالۆنسۆ لە بێرنابیۆ پۆستەکەی وەرگرت. ئەو خاوەنی 35 بەشدارییە لە لالیگا لەو کاتەوەی یەکەم یاریی خۆی بۆ تیمی یەکەمی ریال لە ساڵی 2023 کرد.

ئەم یاریزانە تەمەن 22 ساڵانە لەلایەن هەمان ئەو ئاژانسەوە نوێنەرایەتی دەکرێت کە کارەکانی ئاربێلوا بەڕێوەدەبات، کە شەوی سێشەممە وەکوو راهێنەری نوێی فولهام بۆ جێگرەوەی مارکۆ سیلڤا راگەیەندرا.

فولهام بە ئامانجی یەکەم دەیەوێت لە پێگەی هێرشبەری نووک، باڵەکان و هێڵی ناوەڕاستدا تیمەکەی بەهێز بکات و باوەڕ وایە ئاربێلوا پەرۆش بێت بۆ هێنانی زیاتر لە تەنیا یەک دەرچووی تیمی لاوانی ریال بۆ کراڤن کۆتەیج.

بابەتی زیاتر

Back to top button