ئیسپانیاگرنگترینمۆندیالی 2026

بەیاننامەیەکی توند لە ریال مەدریدەوە؛ بەرامبەر هێرشێکی رەگەزپەرستانە بەرگری لە کیلیان ئێمباپێ دەکات

ریال مەدرید وەڵامی سیناتۆرە پاراگواییەکە دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید بەیاننامەیەکی فەرمی و توندی بڵاوکردەوە و تێیدا بەتوندترین ئەو لێدوانە رەگەزپەرستییانە کە لەلایەن سێلێستێ ئەماریلا، سیناتۆری پاراگواییەوە دژی کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەکە دراون، سەرکۆنە دەکات.

لە بەیاننامەکەی یانەی شاهانەدا هاتووە کە ئەو جۆرە لێدوانە جێگەی داخن، یانەکە بەتەواوی سەرکۆنەی دەکات و بە رەفتارێکی نەگونجاو و نەشیاوی دەزانن بۆ کەسێک کە نوێنەرایەتییەکی سیاسی هەبێت.

ریال مەدرید جەختی لەوە کردەوە کە هێرشکردنە سەر یاریزانان بەو شێوازە، لە دەرەوەی هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتییە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا، یانەکە پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی بۆ ئیمباپێ دووپات کردووەتەوە و رایگەیاندووە؛

کیلیان ئێمباپێ پێشەنگ و نموونەیەکی باڵایە بۆ ملیۆنان کەس، بەتایبەتی بۆ منداڵان لە سەرتاسەری جیهاندا.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، مەدرید پەیامێکی روونی ئاراستەی کۆمەڵگە کرد و نووسیویەتی؛

ئەم رەفتارە پڕ لە رق و کینانە نابێت هیچ جێگەیەکیان لە کۆمەڵگەدا هەبێت. تۆپی پێ و وەرزش بەگشتی، گۆڕەپانێکن بۆ یەکسانی و هاوسۆزی، ریال مەدرید لە کارکردن بۆ ئەوەی رەگەزپەرستی و توندوتیژی بۆ هەمیشە بنەبڕ بکرێن بەردەوام دەبێت.

تۆ ئافرەتێکی قێزەونیت؛ ئێمباپێ وەڵامی سیناتۆرە رەگەزپەرستەکەی پاراگوای دەداتەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button