ڤیدیۆ؛ جارێکیتر رووداوی نەخوازراو بەرۆکی ئینگلیزەکان دەگرێت

یاریگا –
رووداوی نەخواراو بەرۆکی شاندی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بەردنادات و ئەم جارە لە مەکسیک تووشی سەرئێشە دەبن.
ئینگلیزەکان دوای بردنەوەیان لە کۆنگۆی دیمۆکرات بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک کە لە رێگەی هاری کەینەوە تۆماریانکرد، توانیان بگەنە قۆناخی 16ی مۆندیالی 2026 بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەکسیکی یەکێک لە وڵاتانی میواندار کە ئەمانیش زۆر بەهێزی دەرکەوتن.
یارییەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 3:00 لەنێو یاریگای مەکسیکۆ.
پێشتر شاندی هەڵبژاردەی سێ شێرەکان لە ئەمریکا بەر لە دەستپێکردنی یارییەکان، تووشی دزینی بەشێک لە کەلوپەلە وەرزشیەکانیان بوونەوە.
شۆک لە کەمپی ئینگلتەرا؛ دزینی پێڵاوی ئەستێرەکان و کەلووپەلەکانی مۆندیال
بە چەند کاتژمێرێک بەرلە یارییەکەی بەرەبەیانی سبەی، بەشێک لە هاندەرانی مەکسیک چوونە نزیک شوێنی مانەوەی شاندی تۆپی پێی ئینگلتەرا لەو هۆتێلەی کە لێی دەمێننەوە، بە هەڵدانی یاری ئاگرین و ژاوەژاو ویستیان پشوو لە ئینگلیزەکان تێکبدەن.
This is crazy.
Mexico fans outside of the England hotel at 2am before their World Cup clash. pic.twitter.com/w2gQrmc2pw
— USMNT Only (@usmntonly) July 5, 2026



