بازاڕی گواستنه‌وه‌زاخۆعێراقکوردستانگرنگترین

فەرمی؛ یانەی گەرمە گرێبەستی یاریزانێکی کورد-ی واژووکرد

Yariga App

یاریگا-

بەفەرمی یانەی گەرمە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی یانەی قوە جوییە ئەحمەد سەبری واژووکرد.

ئەحمەد سەبری گرێبەستی لەگەڵ یانەی زاخۆ واژووکرد، بەڵام دواتر یاریزانەکە داوای لێبوردنی لە یانەی زاخۆ و هاندەرانی کرد، کە بەهۆی ئەوەی پێش تەواوبوونی خولی ئەستێرەکانی عێراق گرێبەستی لەگەڵ یانەی گەرمە واژووکردبوو.

ئەحمەد سەبری تەمەن 27 ساڵ لە هێڵی هێرشبەر باڵی چەپ یاری دەکات و لە وەرزی رابردوو لە یانەی نەفت پەیوەندی بە یانەی قوە جوییە کرد و توانی دوو گۆڵ دروستبکات.

ئەحمەد سەبری لە یانەکانی زاخۆ و دهۆک یاریکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button