بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

فەرمی؛ یانەی شورتە گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی یانەی گەرمە واژووکرد

Yariga App

یاریگا-

یانەی شورتە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ ناوەرستکاری یانەی گەرمە عەلی موحسین واژووکرد.

هەرچەندە یانەی گەرمە گرێبەستی عەلی موحسین بۆ ئەم وەرزە نوێکردەوە، بەڵام بەهۆی گرفتی یاریزانی ناوبراو لەگەڵ راهێنەری میسری یانەی گەرمە مومن سلێمان بەناچاری عەلی موحسین گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە هەڵوەشاندنەوە.

لە رۆژانی رابردوو یانەی هەولێر گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ یاریزانەکە دەستپێکردبوو، بەڵام نەگەیشتنە ڕێکەوتن.

عەلی موحسین تەمەن 28 ساڵ لە هێڵی ناوەراست یاری دەکات و لە وەرزی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یانەی زەورا پەیوەندی بە یانەی گەرمە کرد و پێشتر لە یانەکانی کارەبا و نەفت و قوە جوییە یاریکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button