ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ ڤان دایک لیڤەرپوول جێدەهێڵێت؟

هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە..

Yariga App

یاریگا –

ڤیرجیڵ ڤان دایک، کاپتنی لیڤەرپوول لەم هاوینە یانەکەی جێناهێڵێت و دەنگۆکان ناڕاستن.

جەیمس پێرس، رۆژنامەنووسی تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە ڤیرجیڵ ڤان دایک، بەرگریکاری لیڤەرپوول بەهیچ شێوەیەک لەم هاوینە یانەکەی جێناهێڵێت و لە لیڤەرپوول دەمێنێتەوە، ڤان دایک لەناو پلانەکانی ئاندۆنی ئیراولادایە و پاش وەرگرتنی پشوویەک پەیوەندی بە یانەکەی دەکاتەوە.

ئەمەش وەڵامێکە بۆ پێگەی تیم تۆک، کە ئەو پێگەیە رایگەیاندبوو لیڤەرپوول ئامادەیە لەم هاوینە گوێ بۆ ئەو ئۆفەرانە بگرێت کە پێشکەشی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە دەکرێن، بەڵام جەیمس پێرس، کە لە تۆڕی ئاتلێتیک بەتایبەت کار لەسەر هەواڵەکانی لیڤەرپوول دەکات، ئەو دەنگۆیە رەتدەکاتەوە و مانەوی ڤان دایک لە رێدز رادەگەیەنێت.

ڤان دایک هاوینی 2018 ساوسامپتنی جێهێشت و بە 84.65 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە رێدز کرد، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە کاپتن و سەرکردەی لیڤەرپوول.

ڤان دایکی 34 ساڵان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 374 یاریی بۆ لیڤەرپوول کردووە، 36 گۆڵی کردووە و 16 گۆڵی دروستکردووە.

ڤان دایک لەگەڵ رێدز، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو پرێمەرلیگ، یەک سوپەری ئەوروپا، یەک جامی جیهانی یانەکان، یەک جامی یەکێتی ئینگلتەرا، دوو نازناوی خولی ئینگلتەڕا و یەک قەڵغانی ئینگڵتەڕای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button