پاشا ماڵاوایی دەکات؛ خوشکەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نهێنییەکی گەورە ئاشکرا دەکات
ئەمە دوەایین سەمایە

یاریگا –
کاتیا ئاڤێیرۆ، خوشکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئاماژەی بەوە کردووە کە کاپتنەکەی پۆرتوگال لە کۆتایی ژیانی وەرزشیی نێودەوڵەتی خۆی نزیک دەبێتەوە.
لە کاتی گەیشتنی بۆ یاریگا لە تۆرۆنتۆ پێش یارییەکەی پۆرتوگال لە جامی جیهانی بەرامبەر کرواتیا، کاتیا گوتی:
گرنگترین شت ئەوەیە چێژ لەم بیست و چەند ساڵە وەربگرین کە تێیدا ژیاوین. من بە شێوازێکی زۆر شانازی دەکەم. لە قەتەر بووم و ئێستاش لێرەم. ئەمە سەرچاوەیەکی گەورەی شانازییە. متمانەم هەیە و لە کۆتاییدا پێدەکەنین. رۆناڵدۆ متمانەی بە خۆی هەیە و کەمتر لە ئێمە شپرزەیە.
کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا کریستیانۆ تاوەکوو پاڵەوانییەتی ئەورووپای 2028 بەردەوام دەبێت، کاتیا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جامی جیهانییە دەبێتە ماڵاوایی ئەو لەگەڵ تیمی نیشتمانی و گوتی:
لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی کە هەمە، دەتوانیت بڵێیت ماڵاوا. ئەمڕۆ نا، بەڵام پێم وایە ئەمە ماڵاواییە. مەبەستم لەگەڵ تیمی نیشتمانییە. ئەمە لە سەرچاوەیەکی جێگەی متمانەوە دەڵێم, ئەمە ‘دوایین سەما’ـیە، لە جامی جیهانی.
ئەگەر لێدوانەکانی ئەو راست دەرچن، ئەوا کۆتاییەک دەبێت بۆ یەکێک لە درێژترین و پڕ لە نازناوترین ژیانی وەرزشیی نێودەوڵەتی لە مێژووی تۆپی پێدا.
کاتیا هەروەها وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە لە ماوەی پاڵەوانییەتییەکەدا ئاراستەی رۆناڵدۆ کرابوون و گوتی:
بۆ کەسانی زیرەک، ئەوانەی بە راستی حەزیان لە تۆپی پێیە ئەستەمە پێزانینیان بۆ کریستیانۆ نەبێت. ئەوان شتێکی بەنرخ لەدەست دەدەن. ئەو بۆ ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە باڵادەستە. سەیرکەن خێزانی ئاڤێیرۆ ئەمڕۆ لە کوێیە و لە کوێوە هاتووین. سەیرکەن دایکم بە چیدا تێپەڕی. ئایا پێتان وایە رەخنەگرتن کار دەکاتە سەر دڵخۆشیی ئێمە؟ هەرگیز.
بەڵام لە کاتی ئەم لێدوانانەدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی بە فەرمی وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی رانەگەیاندبوو. لێدوانەکانی کاتیا رەنگدانەوەی ئەوەن کە خۆی دەڵێت تێگەیشتنیەتی، بەڵام هەر وازهێنانێک تەنیا کاتێک دەبێتە فەرمی کە لەلایەن رۆناڵدۆ خۆی یان فیدراسیۆنی تۆپی پێی پۆرتوگالەوە پشتڕاست بکرێتەوە.
Será? 🤯#sporttvportugal #fifaworldcup pic.twitter.com/NerDryRUXd
— sport tv (@sporttvportugal) July 2, 2026



