گرنگترینمۆندیالمۆندیالی 2026

دڵنیا نەبووم؛ هێرشبەرەکەی کرواتیا ئاشکرای دەکات تۆپ بەر سەری کەوتووە یان نا

لە دوایین خولەلەکاندا گۆڵێکی کرواتیا رەتکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

ئیگۆر ماتانۆڤیچ دوای دەرکرانی دراماتیکی کرواتیا لە جامی جیهانی بەرامبەر پۆرتوگال قسەی کرد و لێدوانی لەسەر ئەو گۆڵە پڕ لە مشتومڕەی خولەکەکانی کۆتاییدا کە بەهۆی ئۆفسایدەوە رەتکرایەوە.

یارییەکەی پۆرتوگال و کرواتیا یەک لێدانی سزا و سێ گۆڵی رەتکراوەی بەخۆیەوە بینی، بە گۆڵی خولەکی 13+90ـشەوە کە ئەنجامەکەی یەکسان دەکردەوە و بە ئەگەری زۆرەوە کرواتیای دەگەیاندە کاتی زیادکراو لە هەوڵەکەیاندا بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16.

ماتانۆڤیچ سەبارەت بەو ساتە یەکلاکەرەوەیە گوتی:

راستگۆبم، پێم وایە هەستم بە بەرکەوتنێکی کەم بە قژم کرد. پرسیارم لە ناوبژیوانەکە کرد چونکە 100% دڵنیا نەبووم لەوەی ئایا بەر تۆپەکە کەوتووم یان نا. ئەو پێی گوتم کە چیپێک لەنێو تۆپەکەدا هەیە، بەرکەوتنێکی کەم هەبووە و لەبەر ئەوەش ئۆفساید بووە.

هێرشبەرەکەی کرواتیا هەروەها نائومێدی خۆی لە ئەنجامەکە دەربڕی و گوتی:

دۆزینەوەی وشەی گونجاو دوای یارییەکی وەکوو ئەمە قورسە. ئێمە لە گێمی دووەمدا زۆر باش یارییمان کرد و شایستەی زیاتر بووین. من هێشتا لێدانی سزاکەم نەبینیوەتەوە، بەڵام ئەگەر ئەوە هەژمار بکرێت… سێ گۆڵی رەتکراوە، بڕیارەکانی ئۆفساید، لێدانێک بەر ستوونی گۆڵەکە… هیچ وشەیەکم نییە. ئێمە زۆر بێبەخت بووین. کاتێک هاتمە نێو یاریگا، هەستێکی زۆر باشم لەنێو یاریگا هەبوو. ئێمە یارییەکی زۆر باشمان کرد، بەڵام ئەمەیان ئازارمان دەدات. دەبێت لەبیری بکەین، بەردەوام بین لە بەرەوپێشچوون و سەرنجمان بخەینە سەر یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button