
یاریگا –
یانەی هەولێر لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ چڕکردووەتەوە و دوو ناوی گەورە بژاردەکانی بەردەم یانەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشیی یاریگا، هەولێر بژاردەکانی بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزێکی نوێ لە نێوان موجتەبا محەمەد، گۆڵپارێزی یانەی غەڕاف و حوسێن حەسەن، گۆڵپارێزی یانەی زەورا چڕکردووەتەوە.
حوسێن حەسەن کێشەی بەدەستهێنانی مافی دەستبەرداربوونی لەگەڵ یانەی زەورا هەیە و گرێبەستەکەی ئاڵۆز بووە، بەو هۆیەوە ئێستا موجتەبا محەمەد نزیکترینە بۆ ئەوەی ببێتە گۆڵپارێزی نوێی یانەی هەولێر.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە چەند رۆژی داهاتوو کارگێڕیی یانەکە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم دۆسیەیە دەدات و بەفەرمی پارێزەری نوێی تۆڕی گۆڵی یانەی هەولێر دەناسێنرێت.


