عێراق

جەلال حەسەن و ئەحمەد باسل بڕیاریی کۆتاییاندا

شوڕتە و زەوڕا گۆڵپارێزەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن

Yariga App

یاریگا –

جەلال حەسەن و ئەحمەد باسل، گۆڵپارێزەکانی هەڵبژاردەی عێڕاق لە بارەی داهاتوویان بڕیاریی کۆتایی خۆیاندا.

شوڕتە لەگەڵ جەلال حەسەن رێککەوتووە، بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، کارگێڕی شوڕتە لەگەڵ جەلال حەسەن، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێڕاق و یانەی زەوڕا رێککەوتووە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات و وەرزی داهاتوو تۆڕی گۆڵی یانەکەیان بپارێزێت.

جەلال حەسەن، تەمەنی 35 ساڵە و پێشووتر بۆ یانەکانی کەربەلا، هەولێر، ئەمانەی بەغدا، نەفتی ناوەڕاست لەگەڵ زەوڕا یارییکردووە.

ئەحمەد باسل، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێڕاق و یانەی شوڕتە لەگەڵ زەوڕا گەیشتۆتە رێککەوتن و تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە، ئەحمەد تەمەنی 29 ساڵە و پێشووتر تەنها بۆ یانەی کەرخ یارییکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button