فەرمی؛ ئینتەر میلان رۆیشتنی ئەستێرەیەکی راگەیاند
سۆمەر لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەداتەوە..

یاریگا –
یان سۆمەر، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی سویسرا ماڵئاوایی لە ئینتەر میلان کرد و یانەکە جێدەهێڵێت.
ئینتەر میلان بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە و بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند، یان سۆمەر، گۆڵپارێزی سویسری گرێبەستەکەی کۆتاییهاتووە و یانەکە جێدەهێڵێت و چیدیکە درێسی ئینتەر میلان ناپۆشێتەوە.
🏃♂️ 139 Presenze
🧤 66 Clean Sheet
🏆 4 Trofei
E ogni pagina scritta insieme che resterà parte della nostra storia ✍️👉 https://t.co/r6PXOebgr8 pic.twitter.com/WlWcOWReDN
— Inter ⭐⭐ (@Inter) June 30, 2026
یان سۆمەر لە هاوینی 2023 بایرن میونشنی جێهێشت و بە 7 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئینتەر میلان کرد، لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر بەسەرچوو، وەکوو یاریزانێکی ئازاد یانەکەی جێهێشت.
سۆمەر لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 139 یاریی بۆ ئینتەر میلان کردووە، 66 کلین شیتی کردووە و دوو نازناوی سێریا ئەی، نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیا و نازناوێکی جامی ئیتاڵیای لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.
ئەو گۆڵپارێزە 37 ساڵانییە لە سویسرا یاریی بۆ یانەکانی بازل، ڤادوز و گراشۆپەرس کردووە، لە پێنج خولە بەهێزەکەی ئەوروپاش یاریی بۆ بۆڕووسیا مونشنگلادباخ، بایرن میونشن و ئینتەر میلان کردووە.



