ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر سیتی راهێنەری نوێی دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی ئێنزۆ مارێسکا وەکوو راهێنەری مانچێستەر سیتی دەستنیشانکرا.

مانچێستەر سیتی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند. لەگەڵ ئێنزۆ مارێسکا راهێنەری ئیتاڵی گەیشتوونەتە رێککەوتن و راهێنەرە تەمەن 46 ساڵانییەکە وەکوو راهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشانکراوە.

گرێبەستەکەی مارێسکا لەگەڵ سیتیزنس بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت و تاوەکوو هاوینی 2029 راهێنەرایەتی یانەکە دەکات.


مانچێستەر سیتی و چێڵسی گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەگوێرەی رێککەوتنەکە مانچێستەر سیتی 20 ملیۆن یۆرۆ وەکوو قەرەبوو دەداتە چێڵسی و یانە لەندەنییەکەش بە یەکجاری دەستبەرداری ئێنۆ مارێسکا دەبێت.

مانچێستەر سیتی بۆچی قەرەبووی چێڵسی دەکاتەوە؟

چێڵسی بۆ دەستبەرداربوون لە ئێنزۆ مارێسکا داوای قەرەبوو لە مانچێستەر سیتی دەکرد، چونکە پێیان وایە ئێنزۆ مارێسکا پێشێلکاریی لە گرێبەستەکەی کردووە و لەوکاتەی راهێنەری چێڵسی بووە بەشێوەیەکی نایاسایی گفتوگۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کردووە و یانە لەندەنییەکە بۆ ئەو پێشێلکارییەی مارێسکا بەڵگەی تەواوی لەبەردەستدابوو.

لە زستانی رابردوو دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی ئاتلێتیک ئاشکرایکرد، ئێنزۆ مارێسکا لەگەڵ مانچێستەر سیتی رێککەوتووە و دەبێتە شوێنگرەوەی گواردیۆلا، دوای ئەو هەواڵە ناکۆکییەکی گەورە لەناو چێڵسی دروست بوو، ئێنزۆ مارێسکا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

چێڵسی بڕوای وابوو دەبوو لەلایەن مانچێستەر سیتی قەرەبوو بکرێنەوە، چونکە دوای رۆیشتنی مارێسکا وەرزەکەیان بەتەواوی شێواو و یانەکە پلەی دەیەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و بۆ هیچ پاڵەوانێتییەکی ئەوروپی سەرنەکەوت.

چێڵسی بڕیاریدابوو سکاڵای یاسایی لەدژی مانچێستەر سیتی و ئێنزۆ مارێسکا تۆمار بکات، بەڵام دوای ئەم رێککەوتنە سکاڵا تۆمار ناکەن و دوای وەرگرتنی قەرەبووەکە رێگەیاندا مارێسکا پەیوەندی بە مان سیتی بکات.

Back to top button